وەزیری کارەبای عێراق دەستی لە کار کێشایەوە

لڤین:
وەزیرێکی حکومەتی عێراق بەهۆی رەخنەکان لە کاری وەزارەتەکەی دەستی لەکار کێشایەوە.
میدیاکانی عێراق بڵاویان کردەوە، ماجد حەنتوش، وەزیری کارەبای عێراق رۆژی دووشەممە نامەی دەست لەکار کێشانەوەی داوەتە مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق.
بە گوێرەی زانیاریەکان سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەودەستکەلار کێشانەوەیە قبوڵ کردووە، بەڵام تا ئێستا بە فەرمی رانەگەیەندراوە.
لە چەند رۆژی رابردوودا موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر داوای کردبوو بەهۆی خراپی دۆخی کارەباوە لە پۆستەکەی دوور بخرێتەوە.