سەبارەت بە پرۆسەی بەبازارکردن و وەرگرتنی گەنم ڕوونکردنەوە دەدرێت

لڤین: زانکۆسەردار

کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان، سەبارەت بە پرۆسەی بەبازاڕکردن و وەرگرتنی گەنم، لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیس بووک، لە ڕاگەیەندراوێکدا، ئاشکرای کردووە،” پرۆسەی بەبازارکردنی گەنم ساڵانە لەلایەن وەزارەتی بازرگانی عێراق ئەنجام دەدرێت”.

 

دقی ڕوونکردنەوە:

رونکردنەوەیەک بۆ جوتیارانی خۆشەویست و رایی گشتی

لەپێناو بەرچاو روونی زیاتری جوتیارانی بەرێزی هەرێمی کوردستان و رای گشتی بەپێویستی دەزانین کە ئەم رونکردنەوەیە بلاو بکەینەوە .

دوابەدوای بەدواداچونمان دەربارەی رەخنە و گلەیی و نارەزایەکانی جوتیارانمان لە پرۆسەی بەبازارکردن و وەرگرتنی گەنم ،هەموو لایەک دلنیادەکەینەوە کە:

یەکەم: پرۆسەی بەبازارکردنی گەنم ساڵانە لەلایەن وەزارەتی بازرگانی عێراق ئەنجام دەدرێت ، بۆ ئەم مەبەستەش (شێوازی وەرگرتن و جۆری پشکنین لە سایلۆکان و دانانی تایبەتمەندیەکانی گەنم و لێژنەکان ،هیچ پەیوەندیەکی بەوەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو نیە.بەلکو لەتایبەتمەندیەکانی وەزارەتی بازرگانی عێراقە.

دووەم: ساڵانە وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان بەرپرسە لە ئامادەکردنی پلانی چاندنی گەنم بەهاوکاری بەرێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی پارێزگاکان ،وەدواتر ناردنی ناوی ئەو جوتیارانەی کە بەشدارن لە پرۆسەی چاندنی گەنم کە مافی پێدانی گەنمیان هەیە بۆ وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق بەشێوەی CD ، وە دواتریش لەرێگەی ئەوانەوە ئاراستەی وەزارەتی بازرگانی عێراق دەکرێت .

سەرباری ئەم رونکردنەوانەش وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بەردەوامە لە هەماهەنگی کردن و پالپشتی جوتیارانی هەرێمی کوردستان لە میانی پرۆسەی بەبازارکردنی بەرهەمەکان و پێداگیری لەسەر شایستە داراییەکان و پەرەپێدانی توێژینەوەکان و دابین کردنی باشترین جۆری بنەتۆی گەنم .

راگەیاندنی وەزارەتی

کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو

 



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button