پزیشکێک لە چەمچەماڵ منداڵێک لەمردن ڕزگار دەکات

لڤین:

بەهۆی کەوتنەخوارەوەی لەسەر پاسکیل و بۆری هەناسەی دەبڕێت و دەگەیەنریتە نەخۆشخانەی گشتی شەهید پێشڕەو، منداڵێک لەلایەن پزیشکێكەوە بەهاوکاری ستافی هۆڵی نەشتەرگەری نەخۆشخانەکە نەشتەرگەری بۆ ئەنجامدەدەرێت.

تەندروستی چەمچەماڵ لە ڕاگەیەندراوێکدا، ئاشکرای کردووە،” کە لەبارەی ئەو حاڵەتەوە دکتۆر هیوا حسین، پزیشکی نەشتەرگەری گشتی لەنەخۆشخانەی گشتی شەهید پێشڕەو ئەو پزیشکەی نەشتەرگەرییەکەی ئەنجامداوە ئاماژەی بەوەکردووە.”

هەروەها هاتووە،”شەوی ڕابردوو کاتژمیر ( ١١:٠٠ ) شەو حاڵەتێکی زۆر دەگمەن و مەترسیدار ئەویش منداڵێکی کوڕی تەمەن ٩ ساڵان بوو، کەبەهۆی کەوتنە خوارەوەی لەسەر پاسکیل و سوکانی پاسکیلەکەی دەچێت بەبۆری هەناسەیدا و بەتەواوەتی دەیبڕێت”.

دەشڵێت، “دوای ئەوەی گەیەنرایە سەنتەری فریاکەوتنی چەمچەماڵ و فریاگوزارییەکانی بۆ ئەنجامدرا دواتر بەهۆی قورسی و مەترسیداری لەبەر پاراستنی ژیانی منداڵەکە دەستبەجێ بڕیارماندا نەشتەرگەری بۆ ئەنجامبدەین لەبەرئەوەی زۆر ئەستەمبوو لەژیاندا بمێنێت و بگاتە نەخۆشخانەکانی سلێمانی بەهۆی هەناسەتوندی و شینبوونەوە و دابەزینی ئۆکسجینی و نەزیفبوونی”.

دکتۆر هیوا حسین ئەوەشدەخاتەڕوو، “دوای کاتژمێرێک مانەوە لە نەشتەرگەری و دورینەوەی بۆری هەناسەی و راگرتنی نەزیفبوونەکەی خۆشبەختانە مەترسی لەسەر ژیانی نەما و بەمەبەستی چاودێریکردنی ڕەوانەی نەخۆشخانەی شار کرا لەسلێمانی و لە ئێستادا باری تەندروستی جێگیرە لە یەک دوو ڕۆژی تر دەگەڕێتەوە ماڵەوە و نەخۆشخانە بەجێدەهێڵێت”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button