مووچەی مامۆستایانی وانەبێژان دابەشدەکرێت

لڤین:

وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان، رەزامەندی لەسەر خەرجكردنی مووچەی مانگێكی مامۆستایانی وانەبێژدا.

سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئاماژەی بەوەداوە،” رەزامەندی لەسەر خەرجكردنی مووچەی مانگی (  یەكی ٢٠٢١ )ی مامۆستایانی وانەبێژ دراوە.”

ئەوەیش ئاشکرا کراوە،”رێكارەكانی دابەشكردنی مووچەكە تەواوبوون و تەنیا ئەوە ماوە كە بەڕێوەبەرایەتییەكان بچن لە گەنجینەكان پارەكە وەربگرن”.

لە هەرێمی كوردستاندا زیاتر لە ١٧ هەزار مامۆستای وانەبێژ هەیە، ئەوانەی بڕوانامەی بەكالۆریۆسیان هەیە ٣٠٠ هەزار دینار و ئەوانەشی بڕوانامەی دیبلۆمیان هەیە ٢٥٠ هەزار دینار وەردەگرن.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button