نوێترین زانیاری لەسەر دۆسێی سلێمان هەڵشۆیی

لڤین:

وتە بێژی پۆلیسی ڕاپەرین،تا ئێستا زیاتر لە( ١٠٥٠ ) کەس سکاڵایان لە دژی سلێمان هەڵشۆیی تۆمارکردوە و  هەفتەی داهاتوو لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا دوایین زانیاریی لەسەر دۆسێی سلێمان هەڵشۆیی ئاشکرادەكەن

سلێمان ئیسماعیل سلێمان ناسراو بە “سلێمان هەڵشۆیی”، رۆژی ٢٠- ١٢- ٢٠٢٠ دوای ئەوەی مایەپووچبوونی خۆی راگەیاند لەلایەن هێزێکی ئاسایشەوە دەستگیركرا ئێستا بە بڕیاری دادوەر لە بەشی گرتن و گواستنەوەی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین دەستبەسەرە.

سلێمان هەڵشۆی جۆرە بازرگانێکی داهێنابوو کە ئەویش بەجۆرێک بوو کە بەشێوازی قیست ئۆتۆمبێل، دەمانچە، ئاژەڵ و کەلوپەلی دیکەی وەرگرتووە و پێی وتوون، دوای چەند مانگێک پارەیەکی زیاتریان دەدانێ.

کاتێک بەهای ئۆتۆمبێلی کەسێک ١٠ هەزار دۆلار بووە، سلێمان بە ١٥ هەزار دۆلار وەری گرتووە، بەڵام بەو مەرجەی لە ماوەیەکی دیاریکراودا بۆ نموونە؛ چوار مانگ پارەکەیان پێبدات. دوای ئەو مامەڵانە سلێمان هەڵۆشیی بە وتەی خۆی زیانێکی زۆری کردووە و بۆیە لە کۆتاییەکانی ساڵی ٢٠٢٠ مایەپووچبوونی خۆی راگەیاند و دواتر ئەوانەی مامەڵەیان لەگەڵی کردبوو گردبوونەوەیەکیان ئەنجام دا.

لە نوێترین پێشهات بەو بابەتە، ئەمڕۆ ( دووشەممە، ٢٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٢٠ )شۆڕش ئیسماعیل وتە بێژی پۆلیسی ڕاپەرین، لەسەر دۆسێ‌ی هەڵشۆی، ڕایگەیاند،” سلێمان هەڵشۆیی و ٧ کەسی دیکە تاوەکو ئێستا لە زیندانن و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت.”

سەبارەت بە باری تەندروستی هەڵشۆی و هاوڕێکانی، وتەبێژەکە ئاشکرای کرد،” تەندروستیی سلێمان هەڵشۆیی زۆر باشە و ئەوانەیشی لەگەڵیدان تەندروستییان جێگیرە.

لەبارەی ژمارەی سکاڵاکانی سەر ئەو هاووڵاتیە، وتی،” تاوەکو ئێستا زیاتر لە هەزار و ٥٠ سکاڵا لە دژی سلێمان هەڵشۆیی تۆمارکراون. ”

لە کۆتایدا ئاشکرای کرد،” هەفتەی داهاتوو لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی دوایین زانیارییەکان لەسەر دۆسێی سلێمان هەڵشۆیی ئاشكرادەكرێت.”

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button