نەتەوە یەکگرتووەکان پەیامێکی توند ئاڕاستەی هەرێم دەکات

لڤین:

یۆنامی، بڕیارەکەى دادگای تێهەڵچوونەوەى هەولێر لەبارەى سزادانی چالاکوان و ڕۆژنامەنوسانی بادینان دەرخەری ئەو ڕاستییەیە کە ئەنجامدانی چاکسازیی لە دامودەزگاکانی سیستەمی دادوەری لە هەرێم پێویستە.

ئەمڕۆ ( دووشەممە، ٢٨ی حوزەیرانی ٢٠٢١ ) نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان ( یۆنامی ) لە عێراق لە هەژماری فەرمی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر،ڕایگەیاندووە،” بەداخەوە بڕیارەکەى دوێنێی دادگای تێهەڵەچوونەوەى هەولێر دەرخەری ئەو ڕاستییەیە کە ئەنجامدانی چاکسازیی لە دامودەزگاکانی سیستەمی دادوەری لەوپەڕی پێویستیدایە لە هەرێمی کوردستان بۆ پێشتگرتن لەم جۆرە بڕیاردانە چەوتانە.”

جێگەی ئاماژە پێدانە، تویتەکەی نوێنەری تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە کاتێکدایە کە دوێنی دادگای پێداچوونەوەی هەرێمی کوردستان سزای شەش ساڵ زینداکردنی چالاکوانانی بادینانی پەسەندکرد و بەوەش دەرفەتی پێداچونەوە و گۆڕینی سزاکانیان داخرا.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button