وەزارەتی دارایی خشتەی موچەی دوو رۆژی داهاتووی بڵاو کردەوە

لڤین:

وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەریم خشتەی موچەی سبەینێ و دوو سبەی بڵاوکردەوە و رایگەیاند موچەی وەزارەتی ناوخۆ و زێرەڤانی دابەش دەکرێت.

بە گوێرەی خشتەی موچەی وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم سبەینێ سێشه‌ممه‌،  29ى حوزه‌یرانى 2021، موچەی وەزارەتی ناوخۆ و رەگەزنامە دابەش دەکرێت.

لە خشتەکەدا ئاماژە بەوەکراوە کە رۆژی چوار شەممە 30 حوزەیرانی 2021، موچەی فه‌رمانده‌یى زێرەڤانی دابەش دەکرێت.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button