ئاشنا عەبدوڵا: پێوست نیه چاوه‌ڕێی به‌رچاوڕونی بكرێت بۆ بینینی نیه‌تی ئه‌م حكومه‌ته سه‌باره‌ت به ئازادیه‌كان

لڤین:
ئاشنا عەبدوڵا، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند “یه‌ك له دوای یه‌كی ئه‌و بڕیاره سیاسیانه‌ی به‌رگی یاساییان ده‌كرێت به به‌ردا ده‌بنه هه‌نگاوێكی دیكه بۆ بێده‌نگكردنی شه‌قام و ده‌نگه ئازاده‌كان، ده‌بنه جه‌ختكردنه‌وه‌یه‌كی زیاتر بۆ پۆلیسی بونی ئه‌م حكومه‌ته”.
ئەو پەرلەمانتارە لە پێگەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک لە بارەی سزادانی چالاکوانانی بادینان دەڵێت” سزادراوانی بادینان هه‌ڵگری په‌یامێكی گرنگن بۆ په‌یڕه‌وكردنی ئازادی و دیموكراسی و په‌یڕه‌وكردنی ئازادی ڕاده‌ربڕین له‌م هه‌رێمه‌دا و بێده‌نگبون له‌ئاست سزادانیان زوڵمه و له ئازادی ڕاده‌ربڕین ده‌كرێت.”
ئاماژەی بەوەشکردووە”ئێستا چیدی پێوست نیه چاوه‌ڕێی به‌رچاوڕونی بكرێت بۆ بینینی نیه‌تی ئه‌م حكومه‌ته سه‌باره‌ت به ئازادیه‌كان، ئه‌ركی سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی پارتیه قسه‌كانیان له‌سه‌ر ئازادی و ئازادی ڕاده‌ربڕین و ئازادیه گشتیه‌كان بكه‌نه كردار و سنورێك بۆ گوێنەگرتنی چینێكی سیاسیی ئه‌م هه‌رێمه دابنرێت.”