بۆ مه‌سرور بارزانی

لڤین: یوسرا ڕه‌جه‌ب ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق

جه‌ناب هه‌موو ڕۆژێ فڕۆكه‌ جه‌نگێكانی توركیا بۆردومانی گوندو ناوچه‌ سنووری و غه‌یره‌ سنوورێكانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن نه‌ك هه‌ر نقه‌ت لێوه‌نایه‌ به‌ڵكو شه‌رعێتیشی پێ ده‌ده‌ی و به‌فیتی فراكسیۆنه‌كه‌تان و به‌هۆی ئه‌و هه‌موو پۆستانه‌ی هه‌تانه‌ له‌ به‌غدا هه‌ر له‌ ( جێگری دوومی سه‌رۆكی په‌رله‌مان و ئه‌مینداری گشتی په‌رله‌مان و وه‌زیره‌كانتان و به‌ڕێوه‌به‌ره‌كانتان ), له‌ به‌غدا كه‌ ده‌ستان خستۆته‌ ناو ده‌ستی حه‌لبوسی یه‌وه‌ زۆربه‌ی ئه‌و موداخه‌لاتانه‌‌ی له‌ ناو هۆڵی په‌رله‌مان به‌نده‌ ده‌یكا ده‌رباره‌ی بۆردوومان و له‌شكركێشی توركیا بۆ ناو خاكی هه‌رێم وئه‌و هه‌موو قوربانی یه‌ی لێی ده‌كه‌وێته‌وه‌ بڕیاری سڕینه‌وه‌ی بۆ ده‌رئه‌كرێ.

ئێستا جه‌نابت هاتووی له‌ به‌رئه‌وه‌ی دوو فڕۆكه‌ بێ فڕۆكه‌وان هاتوونه‌ته‌ سه‌ر ناوچه‌كه‌تان داوای ئه‌وه‌ ده‌كه‌ی له‌ هه‌موولایه‌نه‌ عێراقێكان كه‌وا هه‌ڵوێسته‌كانیان ( ته‌نها له‌ چوارچێوه‌ی ده‌ركردنی به‌یاننامه‌ی ئیدانه‌كردن نه‌بێ به‌ڵكو ئه‌و كاره‌ به‌ مه‌ترسی بۆسه‌ر ئاسایشی عێراق هه‌ژمار بكرێ و كاری جدی بۆ دووباره‌ نه‌كردنی بگیرێته‌ به‌ر ) ؟!

بۆ حاڵی خۆتان له‌ هه‌وڵێكی ئاوه‌های شكستخواردو زەندقتان چووه‌، به‌ڵام شعورتان نییه‌ ئه‌و هه‌موو فڕۆكه‌ جه‌نگیانه‌ی توركیا ڕۆژانه‌ بۆردوومانی خه‌ڵكی سڤیلی ناوچه‌ سنووری وغه‌یره‌ سنوورێكانی ئه‌م هه‌رێمه‌ ده‌كه‌ن ؟!

ئه‌گه‌ر مه‌ترسی هه‌بێ بۆ سه‌ر هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان و بۆ سه‌ر ئاسایشی عێراق ته‌نها سیخوڕه‌كانی ئه‌تاتوركن بۆیه‌ پێویسته‌ خه‌ڵك درك به‌ ئه‌م مه‌ترسییه‌ بكه‌ن و له‌ ناوبردنیان به‌سه‌رچاوه‌ی خوه‌شگوزه‌رانی و ئارامی ناوچه‌كه بزانن وكاری جدی بۆ بكه‌ن.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button