لە بەرژەوەندی جوتیاران بڕیارێک ڕاگەیەندرا

لڤین:

وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێم، بڕیاردرا بە لێخۆشبوون لە لێبرینی ٢٪ ی پاڵپشتی بنەتۆی گەنمی جوتیاران لە میانی پرۆژەی بەبازاڕ کردنی گەنمی جوتیاران

لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، ئاشکرای کردووە،” ئەمڕۆ رێکەوتی ٢٧ / ٦ / ٢٠٢١ بە ئامادەبوونی ب.گشتی توێژینەوە و رێنمایی کشتوکاڵی و ژمارەیەک لەبەڕێوەبەران، لەگەڵ نوێنەری هەردوو کۆمپانیای قەیوان و خۆشناو کۆبوینەوە بۆ مەبەستی تاوتوێ کردنی پرۆسەی وەرگرتن و کڕینەوەی گەنمی جوتیاران لەلایەن هەردوو کۆمپانیایی ناوبراو.”

ئاماژە بەوەیش دراوە کە،” دوابەدوای گفتوگۆ و ئاڵوگۆڕی سەرنج و پێشنیارەکانی ئامادەبووان ، لەکۆتایدا چەند بڕیارێکی گرنگ پەسند کران بەتایبەتی لە پێناو بەرژەوەندی گشتی جوتیاران بڕیاردرا بە لێخۆشبوون لە لێبڕینی (%2) ی پاڵپشتی بنەتۆی گەنمی جوتیاران لە پارەی پرۆژەی بەبازاڕکردن لەلایەن هەردوو کۆمپانیای (خۆشناو و قەیوان )، دوابەدوای ئەم گرێبەستە هاوبەشەی کە لەماوەی ڕابردوو ئەنجامیان دا لەگەڵ وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، بەمەبەستی دیاریکردنی نرخ و وەرگرتنەوەی گەنمی جوتیارانی هەرێم لەدەرەوەی پلانی وەزارەتی زراعەی عێراق و سایلۆکانی هەرێم .”

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button