مەتەڵی ئاڵۆزی گیراوانی بادینان

(١)

ئەوڕۆ دادگای پێداچوونەوەی هەرێمی کوردستان بڕیاری کۆتایی لەبارەی حوکمدراوانی بادینان دەرکرد، تانەکانی پارێزەرانی دۆسیەکەی رەتکردووەتەوە و بڕیاری دادگای دووی هەولێری پەسندکرد.
(( شەش ساڵ زیندانی))

(٢)

جیاوازیەک لە بڕیارەکەی دادگای پێداچوونەوە لەگەل بڕیاری دادگای هەولێر هەیە، تۆمەتی سیخوڕیکردنی رۆژنامەنووسان و چالاکوانەکان بۆ کۆنسوڵخانەکانی ئەمریکا و ئەڵمانیا لابراوە!
(( بابزانیین کۆنسوڵخانەکانی وڵاتانی دیموکراسی ئەوجارە هەڵوێستیان چۆن دەبێت!))

(٣)

پەسندکردنی بڕیارەکە و لابردنی تۆمەتی سیخوڕیکردن بەبێ هیچ روونکردنەوەیەکی مەعقول گاڵتەجاریە، بە چ بەڵگەیەک ئەوانە دونێ سیخوڕ بوون، ئەوڕۆ سیخوڕ نیین؟!
((مەتەڵێکی ئاڵۆزە))

(٤)

هەرچۆنێک بێت، فۆکەس لەسەر دادگا لاچوو، ئێستا تۆپەکە لە ساحەی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانە، بەبڕیارێک دەتوانێت لێخۆشبوونی گشتییان بۆ دەربکات.
((هەلێکی زێڕینە؛ فاولە، دەتوانێت گۆلێکی جوان بکات))

(٥)

لە مەلا نەسرەدینیان پرسی تەمەنت چەندە؟ گوتی” سی ساڵ” دوای ساڵێک هەمان پرسیاریان ئاراستەکرد، گوتی” مەگەر پار نەمگوت سی ساڵم، قسەی پیاو یەکە نابێ بەدووان”
((سیاسەت پیاوێکی گەرەکە کە هەندێک جار قسەی دووەمیشی لابێت))

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button