راگەیەنراوی کۆتایی لوتکەی شامی نوێ

لڤین:
لوتکەی “شامی نوێ” کۆتایی بەکارەکانی ھێنا و لە راگەیەنراوێکیشدا میسر و ئوردن پشتیوانی خۆیان بۆ ھەوڵەکانی عێراق لەچارەسەرکردنی قەیرانەکان و ھەوڵەکانی چاکسازی و سەپاندنی دەسەڵاتی یاسا دوپاتکردوەتەوە
لەراگەیەنراوی کۆتاییهاتنی لوتکەی عێراق، ئوردن و میسرد،کە ئەمڕۆ ( یەک شەممە، ٢٧ی حوزەیرانی ٢٠٢١ ) لە بەغدای پایتەختی عێراق بەڕێوە چوو، ئاماژە بەوە دراوە،” لەکۆبونەوەکەی ئەمڕۆدا کەدرێژکراوەی دوو کۆبونەوەی دیکەی لوتکە بو، شا عەبدوڵای دوەم پادشای ئوردن و عەبدولفەتاح سیسی سەرۆک کۆماری میسر پێزانینیان هەبو بۆ هەوڵە دیپلۆماسییەکانی حکومەتی عێراق لەجێگیرکردنی ئاسایش و ئارامی ناوچەکە و هەوڵەکانی لەنزیک کردنەوەی بۆچونە جیاوازەکان بۆ تێپەڕاندنی قەیرانەکانی ناوچەکە، هەروەها پشتیوانی خۆشیان بۆ بەغدا دوپاتکردەوە لە هەوڵەکانی بۆ بەرەنگاربونەوەی تیرۆر.”
هەروەها ئەوەیش هاتووە،” قاهیرە و عەممان هەوڵەکانی حکومەتی عیراقیان بەگرنگزانی لەئەنجامدانی پرۆسەی چاکسازی و چاکسازی دارایی کەبەهۆیەوە عێراق توانی بەرەنگاری قەیرانی دارایی لەئەنجامی دابەزینی نەوت و بڵابونەوەی کۆرۆنا ببێتەوە و جارێکی دیکە پرۆسەی گەشەپێدانی دەستپێکردەوە، هەروەها پشتیوانی خۆیان بۆ ئامادەکارییەکانی حکومەت بۆ پرۆسەی هەڵبژاردنی پێشوەختی عێراق دەربڕی و هیوای سەرکەوتنی پرۆسەکەیان خواست، بەجۆرێک هاوڵاتیانی عێراق بتوانن بە شەفافیەت و ململانێیەکی دادپەروەرانە نوێنەرانی خۆیان دیاری بکەن.”
لەراگەیەنرای کۆبونەوەکەدا ئەوەش خراوەتەڕو،” عێراق و ئوردن پشتیوانی هەڵوێستەکانی میسر دەکەن لەبەرامبەر بەنداوی نەهزە و گەرەنتیکردنی پشکی قاهیرە لەئاوی روباری نیل، هەروەها لەپرسی فەڵەستیندا هەرسێ وڵات بەپێویستی دەزانن لەهەمو پرۆسەیەکی گشتگیردا رەچاو مافی بەدەوڵەتبونی فەڵەستین بەگوێرەی سنورەکانی ساڵی 1967 بکرێت و ئیسرائیلیش هەوڵەکانی بۆ دروستکردنی کۆمەڵگەی جولەکەنشین لەسەر خاکی فەڵەستین رابگرێت، هەروەها هەوڵەکانی ئوردن بەرزدەنرخێنن بۆ راگرتنی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر کەرتی غەزە و راگەیاندنی ئاگربەست لەنێوان بزوتنەوەی حەماس و حکومەتی ئیسرائیل.”
Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4
Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6
Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7
Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8
Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20
Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21
Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22
Notice: Undefined index: name in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 44
Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21