نرخی دۆلار لەکاتى داخستندا دابەزینى بەرچاوى تۆمارکرد

لڤین:

نرخى دۆلار لەبازاڕەکانى هەرێمى کوردستان لەکاتى داخستندا نزمبوونەوەیەکى بەرچاوى بەخۆوە بینى بەراورد بە نرخى کردنەوەى بازاڕ.

نرخی دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستاندا و لە کاتی داخستنی بازاڕدا، دابەزینی بەخۆیەوە بینی بە جۆرێکە ( ١٠٠ دۆلار ) بە ( ١٤٧ هەزار و ٥٠٠ دینار )ـە، بەوەش نرخی دۆلار بەراورد بە بەیانی و لەکاتی کردنەوەی بازاڕدا دابەزیوە.

جێگەی ئاماژە پێدانە، نرخى دۆلار زیاتر لە چەند ڕۆژێکە بۆ خوار ( ١٥٠ هەزار ) دینار دابەزیوە، دواى رێوشوێنەکانى بانکى ناوەندى بۆ دابەزاندنى نرخەکەى، چونکە لە هەفتەکانی ڕابردوو نرخی ( ١٠٠ دۆلار ) بەجۆرێک بەرز بوویەوە گەیشتە نزیکی ( ١٥٢ هەزار ) دینار.

بەپێی ئامارەکانى بانکى ناوەندى، ئەمڕۆ بانکەکە (  228,350,615  )ملیۆن دۆلارى خستووەتە مەزادەوە، سبەینێش (  217,535,448 ) ملیۆن دۆلار دەخاتە مەزادەوە.

هاوکات، نرخی دراوە جیاوازەکان لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستاندا لە کاتی داخستنی بازاڕ بەم جۆرە بوو:

نرخی ١٠٠ پاوەن ٢٠٣ هەزار دینارە.

نرخی ١٠٠ یۆرۆ ١٧٥  هەزار دینارە.

نرخی ١٠٠  هەزار تمەنی ئێرانی بە ٦ هەزار دینارە.

نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی ١٧ هەزار دینارە.

نرخی ١٠٠ دۆلار بەرامبەرە بە:

تمەنی ئێرانی: دوو ملیۆن و ٣٨٠ هەزار تمەن.

لیرەی تورکی: ٨٣٠ لیرە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button