دوایین مۆڵەت دەدرێتە شۆفێرانی تەكسی

لڤین:

بەرێوەبەری گواستنەوە و گەیاندنی سلێمانی، پێویستە تاوەكو بەرواری ١ / ٨ / ٢٠٢١ شۆفێرانی تەکسی ئۆتۆمبێلەكانیان شریت و لۆگۆی لێدارابێت بەپێچەوانەوە سزادەدرێن.

سدیق محەمەد بەرێوەبەری گواستنەوە و گەیاندنی سلێمانی، ئەمڕۆ ( یەک شەممە، ٢٧ی حوزەیرانی ٢٠٢١)  ڕاگەیاند،” بڕیاری لێدانی شریت و لۆگۆ بۆ تەكسی بڕیارێكی جدییەو پێویستە شۆفێرانی تەكسی سەردانی بنكەكانی تایبەت بە پێدانی لۆگۆو شریتی تەكسی بكەن و كۆتا بەروار ( ١ / ٨ / ٢٠٢١ ) لەدوای ئەو بەروارە هەر شۆفێرێك لۆگۆو شریتی لێنەدابێت بەبڕی ٥٠٠ هەزار دینار سزا دەدرێت.”

هەروەها ووتیشی،” لە ٢٧ هەزار تاكسی تا ئێستا سێ هەزار و ٥٠٠ مامەڵەی وەرگرتنی شریت و لۆگۆی تەكسی كراوە، بەڵام كەمتر لە دوو هەزار ئۆتۆمبێلی تەكسی شریت لۆگیان وەرگرتووە.”

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button