باخان ئازاد سەردانی ئاسایشی سلێمانی کرد

لڤین:

دکتۆرە باخان ئازاد سوپاسی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی کرد بۆ بەدەنگەوە هاتنی و گوێگرتن لە کێشەکانی.

پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ ٢٠٢١/٦/٢٧ دکتورە باخان ئازاد، پزیشکی نەخۆشخانەی پارێزگای هەڵەبجە، سەردانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی کرد.

بە گوێرەی راگەیەندراوی ئاسایشی سلێمانی “لەنزیکەوە گوێ لە ڕاو بۆچونەکانی گیرا، وەدڵنیایی پێدرا کە بەدواداچون بۆ چارەسەری کێشەکانی بکرێت و وەک هەرهاوڵاتیەکی ئەم شارە ژیانی پارێزراوە”.

ئاسایشی سلێمقانی ئەوەشی راگەیاندووە “لەلای خۆیەوە دکتۆرە باخان ئازاد سوپاسی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی کرد بۆ بەدەنگەوە هاتنی و گوێگرتن لە کێشەکانی”.

ئەوەش دوای ئەوەهات کە باخان ئازاد لەسەر دۆسیەی ناوزڕاندن لەلایەن پزیشکێکی هەڵەبجەوە سکاڵای لەسەر تۆمارکراو دواتر سلێمانی بەجی هێشت و رووی لە شاری هەولێر کرد.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button