کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤ ڕەخنە لە بێبەشکردنی هاوڵاتیان دەگرێت لە دەنگدان

لڤین:
کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤ لە عێراق رەخنە دەگرێت لە بێبەشکردنی ملیۆنێک و 500 هەزار هاوڵاتیی عێراق لە دەنگدان،مافی دەنگدانیان هەیە بە دەستوور بۆ هەموو هاوڵاتییەکی سەرووی تەمەن 18 ساڵ.
فازڵ غەراوی، ئەندامی کۆمیسیۆنی مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ملیۆنێک و 500 هەزار هاوڵاتیی لە دایکبووی ساڵانی 2001 تا 2003ـی بەهۆی نەبوونی کارتی دەنگدان و نەبوونی ناویان لە لیستی دەنگدەران، لە دەنگدان بێبەش کردووە.
ئەندامەکەی کۆمیسیۆن داواشیکردووە، کە کۆمسیۆنی هەڵبژاردن بە خێرایی کارتی دەنگدان بۆ ئەو ملیۆن و 500 هەزار دەنگدەرە دروست بکات.