مەکتەبی سیاسی پارتی راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

لڤین:

پارتی لەسەر هێرشەکەی دوینێی سەر هەولێر حکومەتی عێراقی بە بەرپرسیار دەزانێت کە ڕێگری لەو گروپ و هێزانە بکات هێرشەکەیان کردووە.  

مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان لەبارەی هێرشەکەی شەوی پێشتری هەولێر راگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە و تیایدا دەڵێت “ئەم كارە تیرۆریستییانەی ئەو گرووپە تێكدەر و لەیاسا دەرچوانە بەتوندی سەرزەنشت و سەركۆنە دەكەین و پێمان وایە پێویستە بۆ لەمەودوا هەموو لایەك و لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان و حكومەتی فیدراڵی بەجددی كاربكەن بۆ بەدواداچوون و لێپێچینەوە و رێگرتن لەو جۆرە كار و پەلامارە تیرۆریستییانە”.

ئەوەس دوای ئەوەهات کە بەرەبەیانی دوێنێ 26ی حوزەیران لە رێگەی سێ فڕۆكەی بێ فرۆكەوانەوە هێرش كرایە سەر شاری هەولێر.

مەکتەبی سیاسی پارتی وتوشیەتی: بەرپرسیاریەتی لە ئەستۆی حکومەتی فیدراڵییە رێگری لەو گروپ و ھێزانە بکات کە مەرامیان تێکدانی سەقامگیری کوردستان بەتایبەتی و عێڕاقە بەگشتی.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button