کچێکی 11 ساڵ دەبێتە دایک

لڤین:
کچێکی بەریتانی پێش ئەوەی تەمەنی 11 ساڵ تێپەڕ بکات دەبێتە دایک و بەوەش ریکۆردی وڵاتەکەی دەشکێنێت و میدیاکانی وڵآتەکەش بە گرنگیەوە باسی دەکەن.
رۆژنامەی سەنی بەریتانی ئەمڕۆ یەکشەممە بڵاوی کردەوە، کچەکە هێشتا تەمەنی لە 11 ساڵی تێنەپەڕیوە بەڵام منداڵی بووە و بەوەس ریکۆردی بون بە دایکی لە بەریتانیا شکاندووە.
رۆژنامەکە دەڵێت پێشتر کچێک بە ناوی تێرێزا میدلتۆن لە تەمەنی 12 ساڵی ببوو بە دایک، بەڵام ئەم کچە توانیویەتی ریکۆردەکەی ئەو بشکێنێت.
بە گوێرەی یاسا منداڵ رێگە پێدراو نییە تا تەمەنی گەورەبوون هاوسەرگیری بکات و ئەوەش خێزانی ئەو کچەی ناچار کردووە پزیشکی دەرونی بۆ کچەکەیان دابین بکەن.
سەرچاوە: رۆژنامەی سەن