شەش کەس بە هۆی ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیركران

لڤین:

پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، شەش تۆمەتباریان دەستگیركردووە كە حەب‌ و ماددەی هۆشبەریان پێبووە.

پۆلیسی سلێمانی بڵاوی کردەوە دوای ئەوەی زانیاریان پێگەیشتووە، سێ تۆمەتبار ماددەی هۆشبەریان پێیە و بەكارهێنەری ئەو ماددانەن، لەلایەن بنکەی پۆلیسی سەرچنارەوە: هەریەك لەتۆمەتباران (ك، ح،آ) لەدایكبووی 1983، (ع، ح، د) لەدایكبووی 1994 و (ك، م، م) لەدایكبووی 1983 دەستگیرکران.

پۆلیس ئەوەسی روونکردووەتەوە، دوای لێكۆڵینەوەكانیان بۆیان دەركەوتووە كە تۆمەتبارەكان بەڕەگەز ئێرانین دانیشتووی قەزای دووکانن سێ تۆمەتباری دیكەیان لەگەڵدا بووە.

بنکەی پۆلیسی فریاکەوتنی دووکان دوای گەڕان و پشكنینی شوێنی نیشتەجێبوونی تۆمەتباران و توانیویانە هەریەك لەتۆمەتباران (آ،ح) لەدایكبووی 1987،(ب،ح) لەدایكبووی 1985 و (پ، م) لەدایكبووی 1981 دەستگیربکەن و دەستیشبگیرێت بەسەر بڕێك حەبی بێهۆشكەر‌و ماددەی هۆشبەر لەجۆری حەشیش.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button