چوار چەکداری داعش دەستگیرکران

لڤین:
چوار چەكداری رێكخراوی داعش دوای چوونە ناو بەغداد، بە هۆی ئەوەی پێشتر داواكراو بوون، لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە دەستگیركران.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق بڵاویکردەوە، بەپێی زانیاری هەواڵگری وورد و هاودێری جوڵەی تیرۆرستان، دەزگای هەواڵگری و لێكۆڵینەوەی فیدراڵی توانی چوار چەكداری داعش دەستگیر بكات.
بە گوێرەی راگەیەندراوی شانەکە، ئەو چەكدارانە پێشتر بە ماددەی چواری تیرۆر داواكراو بوون و دوای هاتنە ناو بەغداد پایتەخت دەستگیر كراون، دوانیان خەڵكی نەینەوان و دوانەكەی دیکەیان دانیشتووی پارێزگای دیالەن، ناسنامەی ساختەیان پێبووە بۆ لە دەزگا ئەمنییەكان.