بڕیک تەقەمەنی لە ئۆتۆمبێلێکی عێراقیدا لە تورکیا دەستی بەسەرداگیرا

لڤین:

لە شارۆچکەی نسێبین سەربە پارێزگای ماردین لە باکژوری کوردستان، لەناو ئۆتۆمبێلێکی تابلۆ عێراقدا، بڕی کیلۆ و نیوێک تەقەمەنی دەستی بەسەردا گیرا.

لەناو ئۆتۆمبێلەکەدا، دەستبەسەر کارتی ئەلیکترۆنی و دوو تەقێنەرەوەی ئەلیکترۆنی، بۆمبێکیی دەستکرد، چەک، ماددەی هۆشبەر، مەخزەنی فیشەک، ١٨ فیشەک، سێ تەلەفۆن، سێ سیم کارت، فلاش میمۆری و ئای پادێکدا گیرا.

 

دوو کەسیش لە ئۆتۆمبێلەکەدا دەستگیرکران، ئەوەش دوای ئەوەهات کە تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارۆچکەکە لە دووڕیانی دەروازەی سنوری شارۆچکەکە خاڵێکی پشکنینیان دانابوو.

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button