لە عێراق 11 هەزار کەس بە هۆی ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیرکراون

لڤین:

لەماوەى 18 مانگى رابردوودا لە عێراق 11 هەزار کەس بەهۆى ماددەى هۆشبەرەوە دەستگیرکراون، وەزارەتی ناوخۆش رایگەیاند، لەو ژمارەیە پێنج هەزار و 555 کەسیان بەکارهێنەرى ماددەى هۆشبەربوون.

 

سەعد مەعەن، وتەبێژى وەزارەتى ناوخۆى عێراق، لەکۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: لە رۆژى (1/1/2020 تا 20/6/2021)، هێزە ئەمنییەکان توانیویانە 11 هەزار و 61 کەس دەستگیربکەن کە بەکارهێنەر و قاچاخچى ماددەى هۆشبەر بوون.

 

ئەوەشی روونکردەوە لەنێو ئەو دەستگیرکراوانەدا چوار هەزار و 750 کەسیان قاچاخچى ماددەى هۆشبەرن و پێنج هەزار و 555 کەسیان بەکارهێنەر و 456 کەسیش فرۆشیارن.

 

وتەبێژی وەزارەتەکە راشیگەیاند:  لەماوەى ئەو 18 مانگەدا 200 کیلۆ ماددەى کریستاڵ و 403 کیلۆ حەشیشە و 16 کیلۆ هیرۆین و نۆ کیلۆ ئەفیون و 133 گرام کۆکاین 767 هەزار دنکە حەبى جۆراو جۆر دەستیان بەسەردا گیراوە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button