کۆبونەوەی لوتکەی نێوان میسر و ئوردن و عێراق ئەنجام دەدەرێت

لڤین:
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه له‌به‌غداد، كۆبونه‌وه‌ی لوتكه له نێوان سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، سه‌رۆكی میسر و شا عه‌بدوڵا پادشای ئوردن ئه‌نجامدەدرێت.
وا بڕیارە ئەمڕۆ کۆبونەوەی لوتکە لە نێوان هەریەکە لە عەدولفەتاح سیسی، سەرۆکی میسر و شا عەبدوڵا، پادشای ئوردن و مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەنجام بدرێت.
ئه‌حمه‌د سه‌حاف، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق رایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ هه‌ریه‌ك له شا عه‌بدوڵا پادشای ئوردن، عه‌بدولفه‌تاح سیسی سه‌رۆك كۆماری میسر سه‌ردانی عێراق ده‌كه‌ن، به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی كۆبونه‌وه‌ی لوتكه له‌نێوان ئه‌و سێ وڵاته‌دا.
پێستریش مانگی ئابی 2020دا، لوتكه‌ی نێوان عێراق و میسر و ئوردن له عه‌ممانی پایته‌ختی ئوردن ئه‌نجامدرا، ئه‌نجومه‌نی هه‌ماهه‌نگیی هاوبه‌شی نێوان هه‌رسێ وڵات راگه‌یه‌ندرا و چەند رێکەوتنێکیش ئەنجامدرا.