لەبارەی هێرشی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانەوە سەرۆکی حکومەت داوای وەڵامدانەوە دەکات

لڤین:

بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە ڕێگەی چەند فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراوەوە هێرشکراوەتە سەر پارێزگای هەولێر و بە دیاریکراویش لە نزیک کونسوڵخانە نوێیەکەی ئەمریکا هەولێر.

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم، لە پەیامێکیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر رایگەیاند،” سوپاسی هەموو ئەو لایەنانە دەکەم کە سەرکۆنەی هێرشە ترسنۆکەکەی سەر هەولێریان کرد، “بەڵام سەرکۆنەکردن بەس نیە و پێویستە وەڵامی ئەم کارە تێکدەرانەیە بدرێتەوە” .

ئاماژەی بەوەشکردووە،”بەردەوامبوونی ئەم هێرشە تیرۆریستییانەیە، کە لە لایەن گرووپە لە یاسادەرچووەکان ئەنجام دەدرێن، شكۆ و  توانای دەسەڵاتی حکومەتی فیدرالی دەخاتە ژێر پرسیارەوە و سەقامگیریی عێراقیش تێکدەدات”.

پەیامەکەی سەرۆکی حکومەت لە کاتێکدایە ئەمە چوارەمین جارە لەمساڵدا هێرش دەکرێتە سەر هەولێر بە درۆن و کاتۆشا بەپێی دروشمەکانی سەر درۆنەکانیشبێت وەک چاودێران دەڵێن گروپەکانی نزیک لە ئێران ئەنجامی دەدەن.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button