لاهور شێخ جەنگی:
قەوارەی دەستوری هەرێمی کوردستان لەمەترسیدایە نەک سامانی ژێر زەوی بەڵکو دارەکانیشمان دەبڕنەوە
لڤین:
لاهور شێخ جه‌نگی هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی، له په‌خشێكی راسته‌وخۆدا له پەیجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی کۆمەڵایەتی فه‌یسبوك رایگه‌یاند، قەوارەی هه‌رێمی كوردستان له‌مه‌ترسیدایه و نەیارەكانی میللەتەكەمان سودیان لە ناكۆكی ناوخۆی لایەنە سیاسیەكان وەرگرتووە.
هاوسه‌رۆك لاهور شێخ جه‌نگی، لەسەرەتای پەخشەکەدا باسی له هاوپەیمانیی كوردستانی نێوان یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان كرد و وتی ” به‌یه‌كه‌وه بین باشتر ده‌توانین دیفاع له‌مافه‌كانی میلله‌ته‌كه‌مان بكه‌ین”.
راشیگەیاند،” ھاوپەیمانی یەکێتی و گۆڕان دەکەینە چەتری کۆکردنەوەی ھەموو لایەنە کوردستانییەکانە لایەنی تریش پەیوەندییان کردووە بۆ ئەوەی دوای ھەڵبژاردن بەشداربن لە ھاوپەیمانی کوردستانی و بە کردار دروشمەکانی ھەڵبژاردن جێبەجێ دەکەین.”
پاشانیش وەڵامی پرسیاری هاووڵاتیانی دایەوە.
پرسیاری هاووڵاتیەک/ سودی رێككه‌وتنه‌كه بۆ یه‌كێتی چییە ؟
لاهور شێخ جه‌نگی: ره‌نگه زه‌ره‌ری هه‌بووبێت ، به‌ڵام ئێمه به‌رژه‌وه‌ندی گشتیمان خستۆته پێش به‌رژه‌وه‌ندی خۆمان، به‌یه‌كه‌وه بین باشتر ده‌توانین دیفاع له‌مافه‌كانی میلله‌ته‌كه‌مان بكه‌ین. ئارامی بۆ هاولاَتیانی ئه‌م ناوچه‌یه ده‌ره‌خسێنین چونكه هاولاَتیان زیاتر به‌هۆی ناكۆكی ئێمه‌وه لایه‌نی تر سودی له‌ناكۆكی ئێمه بینیوه و غه‌دری زۆری لێ كردووه، ئه‌مه قازانجی گشتی ده‌بێ ده‌ستكه‌وته‌كانی بۆ میلله‌ته‌كه‌مانه، رێككه‌وتنه‌كه بۆ حزب و شه‌خس كه‌مترین ده‌سكه‌وتی تێدایه”.
وتیشی،”هاوپه‌یمانێتییه‌كه سه‌ره‌تای یه‌كریزی میلله‌ته‌كه‌مانه، له‌ماوه‌ی رابردوو كه‌س ئه‌م دروشمه‌ی نه‌كرده كردار، ئێمه به‌فیعلی ئه‌و دروشمه ده‌كه‌ینه كردار وه‌ك گۆران و یه‌كێتی، ده‌مانه‌وێ سه‌ربكێشێ بۆ زیاتر له‌هاوپه‌یمانێتی، ئه‌گه‌ر هاوپه‌یمانێتییه‌كه به‌باشی بچێته سه‌ر هه‌نگاوی گه‌وره‌تر ده‌نێین”.
پرسیارێکی تر/ ئه‌گه‌ر گۆڕان پابه‌ند نه‌بێت ئێمه‌ی كادران چی بكه‌ین؟
هاوسه‌رۆك لاهور شێخ جه‌نگی،” یه‌كێتی و گۆڕان ناچاركراون كه‌پابه‌ندبن به‌و هاوپه‌یمانێتییه‌وه، هیچ لایه‌نێكیان ناتوانن له‌و هاوپه‌یمانێتییه ده‌رچن تا دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، ده‌بێ پێكه‌وه بمێننه‌وه و هه‌ردوولا دركمان به‌مه‌ترسییه‌كانی سه‌ر قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان كردووه و هه‌ردوولاش گه‌شبینین به‌و هاوپه‌یمانێتییه كه ببێته چه‌تری كۆكه‌ره‌وه‌ی لایه‌نه‌كانی تری كوردستان.”
پرسیارێکی تر / پلانی هاوسه‌رۆكان و یه‌كێتی له‌هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی عێراقدا چی ده‌بێت؟
هاوسه‌رۆك لاهور شێخ جه‌نگی،” بۆ یه‌كێتی گرنگه پۆستی سه‌رۆك كۆمار بۆ كورد بێت، بۆ كورد گرنگه پۆستی سه‌رۆك كۆماری هه‌بێت، به‌لاَم ئێمه ده‌بێ یه‌ك ده‌نگ بین و هه‌وڵ ده‌ده‌ین شه‌ڕی له‌سه‌ر بكه‌ین، ئه‌گه‌ر لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر شتی تر كۆك بن، بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار شه‌ڕی له‌سه‌ر ده‌كه‌ین كه‌بۆ كورد بێت و دواتر بۆ یه‌كێتی بێت، هه‌وڵی ناشاز ده‌بیستین كه‌پۆستی سه‌رۆك كۆمار له‌كورد بسێنرێته‌وه. به‌ڵام راگه‌یاندنی هاوپه‌یمانێتییه‌كه بۆته هۆی جۆش و خرۆش له‌حزبه‌كانی تریشدا، جێی دڵخۆشی لایه‌نی هه‌رێمایه‌تی و حزبی تری عێراق كه‌ده‌بینن خۆمان كۆكردۆته‌وه ئه‌وان خۆشحاڵن.”
لەوەڵامی داواکاری هاووڵاتیەک کە داوای کرد ( جه‌ماوه‌ری دڵسۆزی یه‌كێتی ئاشت بكه‌نه‌وه ) هاوسەرۆک وتی،” ئه‌ركی سه‌رشانمانه كه‌سه دڵسۆزه‌كانی ناویه‌كێتی ئاشت بكه‌ینه‌وه، له‌هه‌رشوێنێ خه‌ڵكی زویر هه‌بێ له‌سه‌ردانم بۆ شوێنی خۆیان ئاشتیان ده‌كه‌مه‌وه .به‌دڵنیاییه‌وه به‌شێك له‌و هاوپه‌یمانێتییه بۆ ئاشت كردنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ره به‌وپێیه‌ی جه‌ماوه‌ری هه‌ردولا ده‌بێ دڵخۆش بن به‌و هاوپه‌یمانێتییه، به‌شێك له‌هاوپه‌یمانێتییه‌كه بۆ داكۆكی كردنه له‌مافی هاووڵاتیان و ناوچه دابڕێنراوه‌كانی كه‌ركوك و شه‌نگال و له‌زووترین كاتدا له‌ماوه‌ی داهاتوو له‌خانه‌قین پێتان شاد ده‌بمه‌وه.”
پرسیارێکی تر / بۆچی رقت له پارتییه؟
هاوسەرۆک لاهور شێخ جەنگی،” ( ئاڵاکەیان زەردە لەوانەیە هنی ئەوە بێت چونکە ڕقم لە ڕەنگی زەردە ) ناگاڵتەم کرد” پارتی بای خۆی خزمەتی كردووە و بای خۆی گرفتیشی دروستكردووە، دژی سیاسیەتی تاكڕەوانەی پارتیم، بەڵام ناكۆكی یەكێتی و گۆڕان وایكردبوو پارتی تاكڕەوانە و سەربەخۆ بڕیاربدات، پارتی دەبێت بیشزانێت كە خوێنمان داوە و خەباتمان كردووە و دەبێت خوێندنەوەی هەبێت، پارتی ناكرێت چیتر تاكڕەوانە بڕیار لەسەر چارەنوسی ئەم میللەتە بدات، ئەگەر لە ڕابردوودا زەفەری بە لاوازی یەكێتی و ناكۆكی بردبێت ئەوا دەبێت لەمەولا بەجۆرێكی تر مامەڵە بكات و بڕیارمانداوە ئەو تاكڕەوییە قبوڵنەكەین كە بووەتەهۆی زیانگەیاندن بە بەرژەوەندی گشتی.”
پرسیارێکی تر/ هەندێ هاووڵاتی وێنەی تۆ لە هەندێ شوێن هەڵدەواسن.
هاوسه‌رۆك لاهور شێخ جه‌نگی،” به‌كه‌سم نه‌وتوه وێنه‌ی من هه‌ڵبواسێت، هه‌وڵم دا وێنه‌كان لێ بكه‌مه‌وه و دار بچێنم له‌شوێنی، ئه‌وه‌ی پێی بزانم لێی ده‌كه‌مه‌وه.”
پرسیارێکی تر / سه‌ردانی بادینان ده‌كه‌یت؟
هاوسەرۆک لاهور شێخ جەنگی،” له‌زووترین كاتدا كه‌ده‌ستم به‌سه‌ردان كرد بادینان به‌شێك ده‌بێ له‌گه‌شته‌كه‌م، بۆ ئه‌وه‌ی به‌تێر و ته‌سه‌لی له‌گه‌ڵ هاووڵاتیانی ئه‌و ناوچانه كۆببمه‌وه و گوێ له‌كێشه‌و گرفته‌كانیان بم.”
سەبارەت بە دۆخی هەرێم و مووچە و مەترسیەکانی سەر هەرێم، هاوسەرۆک ووتی،” سامانی ژێر زه‌وی تالاَنفرۆشكراوه ئێستا سامانی سه‌ر زه‌ویش ده‌به‌ن و داره‌كان ده‌بڕنه‌وه و ده‌یبه‌ن و ده‌یفرۆشن، به‌دوری مه‌زانن ئه‌مه به‌رده‌وام بێت،لایه‌نی تری هه‌رێمایه‌تیش به‌فرسه‌تی بزانن، بۆیه جه‌خت له‌سه‌ر یه‌كریزی لایه‌نه سیاسیه‌كان ده‌كه‌ینه‌وه، ده‌بێ میلله‌ته‌كه‌مان به‌ده‌ر له‌بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و یه‌كێتیش یه‌ك ده‌نگ بن، رێكه‌وتنه‌كه ببێته چه‌ترێك بۆ كۆكردنه‌وه‌ی لایه‌نه‌كان، بۆ مووچەیش حکومەتی ھەرێم بە بیانووی خۆگونجاندن دەستی کرد بە لێبڕینی مووچە و بەم نزیکانە ئەنجامی ھەوڵەکانی یەکێتی بۆ کۆتاییھێنان بە لێبڕینی مووچە دەبینن.”
لێرەوە بینەری تەواوی وتەکانی لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی بە
Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4
Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6
Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7
Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8
Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20
Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21
Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22
Notice: Undefined index: name in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 44
Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21