کۆڵبەرێک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژرا

لڤین:

کۆڵبەرێکی خەڵکی سەردەشت لە کاتی کۆڵبەری لە سنوورەکانی ئەو شارە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران گیانی لەدەستدا.

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕایگەیاندووە،” بە گوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوەکە ڕۆژی ( شەممە ٥ی پووشپەڕ  ٢٧٢١ ) ( ٢٦ی ژوئەنی ٢٠٢١ )، هێزە چەکدارەکانی حکوومەتی ئێران لە سنووری دۆڵەبی شاری سەردەشت تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردووە و لە ئاکامدا کۆڵبەریک گیانی لەدەست داوە”.

لەبارەی ناسنامەی کۆڵبەرەکەوە لە هەواڵەکەدا هاتووە،” ئەو کۆڵبەرە ناوی ( واحید ئەحمەدپوور ) خەڵکی گوندی ( بیران )ـە و خێزاندار و باوکی سێ منداڵە.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button