پارێزگاری هەولێر لەسەر ‌هێرشی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکان ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

لڤین:

پاش ئەوەی شيوی ڕابردوو لەلایەن چەند فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانەوە چەند مووشەکێک ئاڕاستەی هەولێر کرا، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، لە ڕوونکردنەوەیەکدا، ئیدانەی ئەو هێڕشانە دەکات و هاووڵاتیانی ئەو شارەیش دڵنیا دەکاتەوە لەوەی کە شار پارێزراوه‌.

دەقی ڕاگەیەندراوەکە:

ڕاگه‌یندراوێك له‌ پارێزگای هه‌ولێر

دوای ئه‌وه‌ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ ٢٦ / ٦ / ٢٠٢١  کاتژمێر ١:٥٠ شه‌و، ٣ درۆن فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە رێگەی خۆپێداکێشان خۆیان بە خانووی هاونیشتمانییەک لە باخچەکانی سەر رێی سێولە لە گوندی براغ نزیك کۆمەڵگەی مەلائۆمەر لە پارێزگای هەولێر دەدا، کە له‌ئاكامیدا دوو لەو درۆنانەكان دەتەقیه‌وه‌ و یەکێکیان نه‌ته‌قییه‌وه‌، خۆشبەختانە هیچ زیانێکی گیانی لێ ناکەوتۆته‌وه‌.

وێڕاى به‌توندى ئیدانه‌كردنى ئه‌و هێرشه‌ بۆ سه‌ر شاره‌كه‌مان، هاوڵاتییان و هاوشاریانى خۆشه‌ویستی شاره‌كه‌مان دڵنیاده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ له‌ساییه‌ی چاوكراوه‌ی و شه‌ونخونی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان و ده‌زگاكانی ئاسايش و پۆلیس، شاری هه‌ولێر پارێزراوه‌ و ئه‌و ئه‌كرده‌وه‌ تیرۆرستی ترۆسنۆكانه‌ و تێكده‌رانه‌ ناتوانن ئارامی و ئاسایش و سه‌قامگيرى شاره‌كه‌مان بشوێنن.

پارێزگاى هه‌ولێر

٢٦ . ٦ . ٢٠٢١

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button