عێراق تیرۆرستانى بیانى تا ته‌واوبوونى ماوه‌ى سزاكانیان ڕاده‌ستى وڵاته‌كانیان ناكاته‌وه‌

لڤین:

وه‌زاره‌تى دادی عێراق، تیرۆرستانى بیانى تا ئه‌و كاته‌ى ماوه‌ى سزاكانیان له‌عێراق ته‌واو ده‌كه‌ن ڕاده‌ستى وڵاته‌كانیان ناكرێنه‌وه‌،به‌له‌به‌رچاوگرتنى مافى مرۆڤ ڕێگاده‌درێت به‌باڵیۆزانى وڵاته‌كانیان سه‌ردانیان بكه‌ن.

ئه‌حمه‌د لعێبى وته‌بێژى فه‌رمى وه‌زاره‌تى داد به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاندووە،”تیرۆرستانى عه‌ره‌ب وبیانى كه‌به‌پێى مادده‌ى 4ى تیرۆر ده‌ستگیركراون،له‌گیراوه‌كان یان زیندانیكراوه‌كان ڕاده‌ستى وڵاته‌كانیان ناكرێنه‌وه‌ تا ئه‌و كاته‌ى به‌پێى یاساى عێراقى ماوه‌ى سزاكانیان ته‌واو ده‌كه‌ن،كه‌هه‌ندێكیان ماوه‌ى سزاكه‌ى 15 ساڵه‌ یان زیندانى هه‌تا هه‌تایی”.

لە بەشێکی تری لێدوانەکەیدا وتویشیەتی،”سزاى له‌سێداره‌دان ده‌رهه‌ق به‌تیرۆرستانى عه‌ره‌ب وبیانى هێشتا ده‌رده‌كرێت بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى به‌تاوانى تیرۆر وبه‌پێى جۆرى تاوانه‌كه‌ ده‌ستگیرده‌كرێن دواى ئه‌وه‌ى تاوانه‌كه‌ به‌ته‌واوه‌تى به‌سه‌ر تاوانباره‌كه‌ ساغ ده‌بێته‌وه‌ فه‌رمانێكى كۆمارى ده‌رده‌كرێت بۆ جێبه‌جێكردنى سزاى له‌سێداره‌دان دژى ئه‌و كه‌سانه‌ى بڕیارى له‌سێداره‌دانیان بۆ ده‌ركراوه‌”.

هەروەها ئاماژەی بەوەیشداوە،”به‌ره‌چاوكردنى مافى مرۆڤ ڕێگاده‌درێت به‌ڕێكخراوه‌كانى مافى مرۆڤ نێوده‌وڵه‌تى وباڵیۆزانى وڵاتان سه‌ردانى زیندانیانى بیانى بكه‌ن،پێش دوو ساڵێش به‌هۆى په‌تاى كۆرۆنا سه‌ردانى زیندانییه‌كان ڕاگیران”.

لعێبى ڕایشیگه‌یاندووە”ژماره‌یه‌كى زۆر له‌زیندانیانى عه‌ره‌ب وبیانى به‌تاوانى تیرۆر له‌گرتووخانه‌كانى حكومه‌تى فیدڕاڵى،وگرتووخانه‌كانى هه‌رێمى كوردستان هه‌ن”.

ڕوونیشیكردووەتەوە،”له‌ئێستادا هیچ ئامارێكى ورد له‌باره‌ى ژماره‌ى زیندانییه‌كان نییه‌”.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button