لە حەوت ساڵی رابردوو 40 هەزار کەس لە هەرێم خانەنشین کراون

لڤین:
به‌ڕێوبه‌ری گشتیی خانه‌نیشنی هه‌رێمی ڕاگه‌یاند، له ساڵی 2014ەوە تا 2021، له هه‌رێمی كوردستان 40 هه‌زار كه‌س خانه‌نشین بوون، ئەوانەشی بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە خانەنشین دەکرێن.
حازم گۆران ، به‌رێوه‌به‌ری گشتیی خانه‌نشینی لە وەزارەتی دارایی و ئابوری هەریم ڕایگەیاند، له حه‌وت ساڵی ڕابردوودا 40 هەزار کەس خانه‌نشین كراون، بۆ ئه‌م ساڵیش فه‌رمانبه‌رانی له‌دایكبووی ساڵی 1958 خانه‌نشین ده‌كرێن.
ئەو وتیشی: ئه‌وانه‌ی به كۆرۆنا یان هه‌ر نه‌خۆشی و ڕوداوێكی نه‌خوازراو گیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن ئه‌گه‌ر خزمه‌تیشیان كه‌مبێت ڕاسته‌وخۆ خانه‌نشین ده‌كرێن، خزمه‌تیشیان بۆ ده‌كرێت به 15 ساڵ.
ئەوەسی راگەیاند: ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم كه به كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه سه‌رجه‌میان خانه‌نشین كراون.