لە هەرێمی کوردستان ٥٠ هەزار کەس ماددەی هۆشبەر بەکاردەهێنن

لڤین:

سەرۆكی ڕێكخراوی ڕۆشنبیری و هۆشیاری دژ بە ماددە هۆشبەرەكان، بەپێی ئامارە نافەڕمیەكان لەهەرێمی كوردستان نزیكەی ٥٠ هەزار كەس ئاڵودەی ماددە هۆشبەرەكانن.

ئیبراهیم خۆشناو، لە كۆنفڕانسی ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەكان ڕایگەیاند، لە ئێستادا قەبارەی بازرگانی ماددە هۆشبەرەكان ٨٠٠ ملیار دۆلارە، كە دەكاتە 8%ی قەبارەی بازرگانی جیهان و بە سێیەم بازرگانی لەسەر ئاستی جیهان لەدوای نەوت و چەكدادەنرێت.

ئەو وتیشی: بەپێی ئامارەكانی ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی لە ئێستادا لەسەر ئاستی جیهان نزیكەی (٢٨٠) ملیۆن كەس ئاڵودەی ماددە هۆشبەرەکانن کە ١٠ ملیۆنیان لە وڵاتانی عەرەبین.

سەرۆکی رێکخراوەکە ئاشکرایکرد  لە ئێستادا (٥٠ هەزار) كەسی لەهەرێمی كوردستان ئاڵودەی ماددە هۆشبەرەكانن، پێشبینی دەكرێت تاساڵی ٢٠٣٠ بەڕێژەی لە ٣٠٪ بەكارهێنەرانی ماددەی هۆشبەر لەسەر ئاستی جیهان زیادبكات.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button