دوای سزادانی بە نهێنی شوێنی زیندانی قارەمان شوکری گۆڕاوە

لڤین:
بەرپرسی رێکخراوی 17ی شوبات رایگەیاند، قارەمان شوکری لە ژێر ئەشکەنجەدا رۆژی پێنچ شەممەی رابردوو لە پەیوەندیەکی تەلەفونیدا لەگەڵ دایکی رایگەیاندووە کە سزای حەوت ساڵ زیندانیان بەسەردا سەپاندووە.
رەگەز کەمال ئاشکرایدەکات ئەو کەسەی وەک هەواڵدەری نهێنی لە دۆسیەی شێروان شێروانی و چوار دەستگیرکراوەکەی دیکەی بادیناندا بە ناوی (ئەرداڵ ) ناوی هاتووە و خۆی ئەندامی دەزگای پاراستنە شاهیدی لەسەر قارەمانیشداوە.
رەوگەز کەمال وتیشی: رودەکاری سزادانەکەی قارەمان دیار نییە لەبەر ئەوەی لە پەیوەندیە تەلەفۆنیەکەدا دایکی نەیتوانیوە بەباشی لە قسەکانی قارەمان تێبگات، بە هۆی ئەوەی کوڕەکەی سزادراوە خۆی بۆ کۆنتڕۆڵ نەکراوە، کە چۆن بە نهێنی سزای حەوت ساڵ زیندانیان بەسەردا سەپاندووە.
بەرپرسی رێکخراوەکە وتیشی: قارەمان ماوەی 10 رۆژ پێش ئێستا گەشبین بووە کە سزا نادرێت چونکە هیچ تاوانێکی نییە، بەڵام لە ژێر ئەشکەنجەدا نوسراوی پێ واژۆکراوە، دوای سزادانیشی شوینی زیندانەکەیان گۆڕیوە.