نرخی نەوت گەیشتە سەروی 76 دۆلار

لڤین:
بەینای ئەمڕۆ شەممە 26ی حوزەیران، نرخی نەوت چارێکی دیکە رووی لە بەرزبوونەوەیە و یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە 76 دۆلار و 18 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
هاوکات بەهای بەرمیلێک نەوتی ئەمریکیش بە 74 دۆلار و 5 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت بەراورد بە سێ رۆژی رابردوو رووی لە بەرزبوونەوە کردووە.
ئەوەش دوای ئەوە دێت کە راپۆرتی ناوەند ئابوریەکانی ئەمریکا پێشبینیان کردووە بەهای نەوت بگاتە سەروی 100 دۆلار و بڕیاریشە لە مانگی داهاتووەوە وڵاتانی ئۆپیک بڕی هەناردەی نەوت بۆ بازاڕەکانی جیهان زیاد بکەن.