مامۆستایانی زانکۆ دەکرێنە بەڕێوەبەری بنکەکانی هەڵبژاردن

لڤین:
کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق داوای لیستی ناوی مامۆستایانی زانکۆ لە وەزارەتی خوێندنی باڵا دەکات و روونیدەکاتەوە لیستەکەی بە مەبەستی دانانیانە بە بەرپرسی بنکە و وێستگەکانی دەنگدان.
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق لە نوسراوێکدا کە 14ی ئەم مانگە ئاراستەی وەزارەتی خوێندنی باڵای کردووە، داوا لە وەزارەتەکە دەکات ناوی سەرجەم مامۆستایانی زانکۆکانی عێراقیان بۆ بنێرن بۆ ئەوەی وەك بەڕێوبەری بنکە و وێستگەکانی دەنگدان دەستبەکار ببن.
نوسراوەکە بە ژمارە 2271 دەچووە و واژۆی جەڵیل عەدنان خەلەفی بەسەرەوەیە، و داواشی کردووە ناوی مامۆستاکانی زانکۆی بە خشتەیەک لەسەر سیدی بۆ رەوانە بکرێت.