وەڵامی بانگەوازی کەسوکاری زیندانیانی بادینان درایەوە

لڤین:
کەسوکاری زیندانیانی بادینان، لهبانگهوازێكدا ئەمڕۆ ( هەینی، ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠٢١ ) داوای پشتگیریو هاتنەدەنگی هاوڵاتیانو ڕێكخراوه ناوخۆییو جیهانیهكان دهكهن، داوایانكردبوو،”تكا لەسەرجەم هاوڵاتیان و ئازادیخوازان دەکەین هەرکەسێک خۆی بەخەمخۆری كورد دەزانێت بابێدەنگ نەبن لەو زولمەی له گيراوانی بادينان دەکرێت. ئەوان گيانی خۆیان خستوته مەترسی لەپێناو بەدەستهێنانی مافەكانی ئێوه دەبێت ئێوەش وەفای خۆتان بخەنەڕوو لە پشت شاشەكان وەرنە دەرێ. لانیکەم گەر به پۆستێكی سوشياليش بێت يان بەچالاكی هەڵوێست بنوێنن”.
لهوهڵامى ئهو بانگهوازیهدا ژمارهیهك لەپارێزەرو یاساناسو چالاکوانی مەدەنی ڕایدهگهیهنن،” بهرهو ئهو بانگەوازیهى کەسوکاری سزادراوانی ڕۆژنامەنوسانو چالاکوانانی بادینانو لەم سەرو بەندەش کە سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری خانەنشین دەکرێت دهچین”.
لە بەشێکی بانگەوازەکەدا ئاشكرایانكردوه،” ڕۆژی ( دووشەممە ٢٨ / ٦ / ٢٠٢١ ) کاتژمێر پێنجی ئێوارە لەباخی گشتی گردبونەوەیەک سازدەکەنو وتارێکیش بۆ ڕای گشتیو ڕۆژنامەنوسانو میدیاکان دەخوێننەوە.”
باسیان لهوهشكردوه،” لهو وتارهى ڕۆژى پێنجشهممهیاندا جەخت دەکەنەوە لهسهر، پەلەکردن لەیەکلاییکردنەوەی چارەنوسی سزادراوانی بادینان بەشێوەیەک کە دادپەروانە بێتو ھەڵەکانی پێشوو ڕاستبکرێنەوە لهگهڵ بانگەوازیهك بۆ ڕای گشتیو لایەنەکانو ئەنجومەنی دادوەری کە بۆ یەکەمجار با پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری بدرێتە کەسێکی بێلایەنو شایستە کە جێگای متمانە بێتو بتوانێ ئەو بارە ناھەموارەی دەسەڵاتی دادوەری تێیکەوتوە کەمێک ڕاستبکاتەوە.”
لە کۆتایدا ئهوهشیان ئاشكراكردوه كه،” لهوتارهكهیاندا سەرکۆنەى یاریکردن بەئاسایشو شعوری خەڵک دهكهن کە “ماوەیەکە لەسلێمانی چەندین ڕوداوو پێشێلکاری لەلایەن کاربەدەستانو دەسەڵاتدارانەوە دوبارەبونەوە، داواکردنی سزادانی تاوانبارانو پیادەکردنی یاسا بەسەر ھەمواندا وەکو یەک، ھیواخوازین کەسانی خەمخۆری ئەم بوارە بەشداری بەرچاویان ھەبێت”.
Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4
Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6
Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7
Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8
Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20
Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21
Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22
Notice: Undefined index: name in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 44
Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21