هێزە ئەمنییەکان فێڵبازێکیان دەستگیر کرد کە بە ناوی حکومەتەوە بەڵێنی دامەزراندنی بەخەڵکداوە

لڤین:
دەزگاى ئاسایشى نیشتیمانى دەستگیرکردنى تۆمەتبارێکى راگەیاند کە بە ناوی حکومەتەوە بە پارە بەڵێنی دامەزراندنی بەخەڵکداوە و خۆی وەک فەرمانبەرى نوسینگەى سەرۆک وەزیران ناساندووە.
یەحیا رەسوڵ، وتەبێژى فەرماندەى گشتى هێزە چەکدارەکانى عێراق، ئەمڕۆ لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، لەسەر بنەماى وردى هەواڵگرى لە نوسینگەى سەرۆک وەزیرانی عێراق و بەهەماهەنگى لەگەڵ دەزگاى ئاسایشى نیشتیمانى و لەسەر سکاڵاى ژمارەیەک هاوڵاتی، لە شاری بابل کەسێکیان بە ناوی (محەمەد حەمزە ساجت) دەستگیرکردووە کە خۆی وەک فەرمانبەرى نوسینگەى سەرۆک وەزیران ناساندووە و لەبەرامبەر وەرگرتنی بڕێک پارەدا بەڵێنى دامەزراندنى بە هاوڵاتییان داوە بەشێوەی هەمیشەیی.