بزوتنەوەی گۆڕان:

هیچ مافێك نەدراوە بە سەرۆكی پەرلەمان رێگری لە پەرلەمانتاران بکات کاری چاودێری بکەن

لڤین:

ڕێکخەرى ژورى یاسایى بزوتنەوەى گۆڕان، بڕیارەکەى سەرۆکى پەرلەمانى کوردستان، پێچەوانەى یاسا و پەیڕەوى ناوخۆى پەرلەمانى کوردستانەو دژى فەلسەفەى کارى چاودێرى و پەرلەمانییە و لێدانە لە شکۆى پەرلەمان.

بە پێی بەڵگەنامەیەک کە وێنەیەکی دەست ( لڤین ) کەوتبوو، پەرلەمانی کوردستان بە فەرمانی ژمارە ( ٤ / ٣ / ١٧٥٥ ) لە ڕێکەوتی ( ٢٢ / ٦ / ٢٠٢١ ) سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان سەردانكردنی “كەسیی” پەرلەمانتارانی بۆ پرۆژەكانی نیشتەجێبوون و خزمەتگوزاریە گشتیەكان قەدەغەكردووە.

لە نوسراوەکەدا هاتووە،”بە مەبەستی کاری بەدواداچوونی لیژنە هەمیشەییەکانی پەرلەمانی کوردستان بە بەڕێزتان ڕادەگەیەنین کە هیچ پەرلەمانتارێک لە ڕێگەی کەسیەوە ناتوانێت سەردانی پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون و پڕۆژە خزمەتگوزارییە گشتییەکانی بواری بەڵێندەرایەتی و بواری وەبەرهێنان بکات، بەڵکو دەبێت بە بڕیاری لیژنەکان ئەم بەدواداچوونە بکات یان بە نووسراوی فەرمی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان”.

بڕیارەکەی پەرلەمان کاردانەوەی بەدوادا هات، لەوبارەیەوە، چۆمان محەمەد عەلى، ئەندامی جڤاتی نیشتمانی و ڕێكخەری ژوری یاسایی بزوتنەوەى گۆڕان، ئەمڕۆ ( هەینی، ٢٥ ی حوزەیرانی ٢٠٢١ ) ڕاگەیاندووە،” ئەو نوسراوەی سەرۆکی پەرلەمانى کوردستان كه ئاڕاستەى سەرۆکایەتى ئەنجومەنى وەزیران کراوە پێچەوانەی یاسا و پەیرەوی ناوخۆی پەرلەمان و كاری چاودێری پەرلەمانتارانە، هەروەها دژی بنەما و فەلسەفەی چاودێری و كاری پەرلەمانییە لە هەموو پەرلەمانی وڵاتان، چونکە یەكێك لە ئەركە بنەڕەتیەكانی پەرلەمانتار چاودێری و بە دواداچونە لە دەزگا حکومی و ناحکومیەکان لە وڵاتدا”.

دەقی ڕاگەیەندراوەکە:

پەرلەمانی كوردستان،بەرێگریكردنی كاری چاودێریكردن،بێ متمانەترولاوازتردەبێت:

‎بەپێی ئەم نوسراوەی سەرۆکی پەرلەمانى کوردستان كه ئاڕاستەى سەرۆکایەتى ئەنجومەنى وەزیران/دیوان، کراوە، هیچ پەرلەمانتارێک لە ڕێگەی کەسییەوە ناتوانێت سەردانی پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون و پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان بکات بە بێ ڕەزامەندی سەرۆکی لیژنەکان وسەرۆكی پەرلەمان،ئەمەش بەپاساوی ئەوەی گوایە هه‌ندێك له‌په‌رله‌مانتاران له‌ كاتی سەردانی پڕۆژه‌كانی نیشته‌جێبوون و پڕۆژه‌ گشتیه‌كانی تردا، له‌به‌رامبه‌ر وه‌رگرتنی بڕێك پاره‌دا كارئاسانییان بۆ خاوه‌نی پڕۆژه‌كان كردوە تەنها بە ئامانجی پارەوەرگرتن وسودی مادی سەردانیان كردون،ئەوەی پێویستە بوترێت:

‎۱_ئەم نوسراوە پیچەوانەی یاساوپەیرەوی ناوخۆی پەرلەمان وكاری چاودێری پەرلەمانتارانە.

‎۲_سەرۆكی پەرلەمان رونکردنەوەی داوە گوایە پشتیان بە مادەی ٤٠و٤۱ ی پەیرەو بەستوە،بەلام بەسەرنجدان لەهەردوو مادەی ئاماژەبۆكراو هیچ مافێك نەدراوە بە سەرۆكی پەرلەمان رێگری پەرلەمانتاران بكات.

‎۳_ئەم بریارە گەر پاساوەكەی داواكردنی پارە لەلایەن چەند پەرلەمانتارێكەوە بوبێت،گشتاندی وێنەكەو بێ متمانەیە بەرامبەر هەموو پەرلەمانتاران ترسە بۆ هەمویان ،كەئەمەش لەشوێنی خۆیدا نیە،چونکە گەر هەر پەرلەمانتارێك كارێكی لەم چەشنەی كردوە پێویستە بە شخصی لیكۆڵینەوە لەگەل بكرێت و روبەروی یاسا بكرێتەوەوچاوپۆشی لەکەس نەكرێت، پەراوی لێكۆلینەوەولیژنەی پەرلەمانیان لەسەر پیكبهێنرێت.

‎٤_بریارەكەی سەرۆكی پەرلەمان بەتەواوەتی دژی بنەماوفەلسەفەی چاودێری و كاری پەرلەمانیە لەهەموو پەرلەمانی ولاتان،چونکەیەكێك لە ئەركە بنەڕەتیەكانی پەرلەمانتار چاودێریە بەدواداچونە لە دەزگا حکومی و نا حکومیەکان لە ووڵاتدا.

‎٥_ئەم بریارە لێدانە لەشكۆی پەرلەمان،هەرچەندە لەرابردوو بە زۆر رێگەوشێواز كار لەسەر لاوازكردنی پەرلەمان كراوە لەبەرامبەر حكومەت، بەلام ئەم هەنگاوە لەلایەن خودی سەرۆكی دەسەلاتەكە مایەی نیگەرانیەكی قوڵە.

‎٦_بڕیارەکەی سەرۆکی پەرلەمان باڵبەستی کاری پەرلەمانتاران دەکات،

‎ناکرێت کاری ناجۆری چەند ئەندام پەرلەمانێک ببێتە هۆکاری یاساغکردنی چاودێری پەرلەمانی،هەنگاوێكی پێشوەختەیە بۆ ئەوەی پەرلەمانتاری كارا نەمێنێت،لەمپەریان بۆ دروست بكرێت..

‎چۆمان محمد علی

‎رێكخەری ژوری یاساوئەندامی جڤاتی نیشتمانی

۲٥/٦/۲٠۲۱

 



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button