وێنەی وەزیری تەندروستی و یاریدەدەرەکەى هەرادەنێتەوە

لڤین:

لە وڵاتی بەریتانیا پارتى کرێکارانى ئۆپۆزسیۆن داواى لێکۆڵینەوە دەکات لەبارەى ئەو زانیارییانەى بڵاوکراوەتەوە کە ئاماژە بە بوونى پەیوەندى مات هانکوک وەزیرى تەندروستى و یەکێک لە یاریدەدەرەکانى دەکات.

ئەمڕۆ ( هەینی، ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠٢١ ) ڕۆژنامەی ( ئیندیپێندنت ) ى بەریتانى، ئاشکرای کرد،” ئەو داواکارییە دواى بڵاوبوونەوەى وێنەیەکى هانکۆک دێت کە جینا كولادانجيلوى کچە هاوڕێی لەئامێز گرتووە، کە پێکەوە خوێندکارى زانکۆ بوون و دواتر وەک بەڕێوەبەر لە وەزارەتەکەى دیاریکردووە”.

ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەیش داوە کە،” هانکۆک روبەڕووى چەند پرسیارێک بووەتەوە لەبارەى دانانى کچە هاوڕێیەکەى بۆ ئەو پۆستە کە داهاتى ساڵانەى دەگاتە نزیگەى ١٥ هەزار پاوەند”.

ڕۆژنامەکانی ئەو وڵاتە سەبارەت بە ژیانی وەزیری تەندروستی ئاماژەیان بەوە داوە کە،” هانکۆک ماوەى ١٥ ساڵە هاوسەرگیریی کردووە و سێ منداڵى هەیە، هێشتا هیچ قسەیەکى لەبارەى ئەو تۆمەتەوە نەکردووە”.

جێگەی ئاماژە پێدانە بەپێی رۆژنامەى  The Sun ى بەریتانى، ئەو وێنەیەى هانکۆ و كولادانجيلو لە باڵەخانەى وەزارەتى تەندروستى لە لەندەن رۆژى شەشى ئایار گیراوە لەکاتى دەوامى فەرمیدا.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button