نووسراوی خه‌رجكردنی 200 ملیار دینارەکەی هه‌رێم ڕه‌وانه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی كرا

لڤین:
له‌سه‌ر راسپارده‌ی مسته‌فا كازمی، ئه‌میندارێتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران نووسراوی خه‌رجكردنی بڕی 200 ملیار دیناری بۆ هه‌رێمی کوردستان ڕه‌وانه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی عێراق كرد.
میدیای فه‌رمی یه‌كێتی له زاری سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه بڵاویكرده‌وه: ئه‌میندارێتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق نووسراوی خه‌رجكردنی بڕی 200 ملیار دینار بۆ هه‌رێم ره‌وانه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی كرد.
ئاماژەی بەوەشکردووە کە “به‌پێی نووسراوه‌كه له 1ی كانوونی دووه‌می 2021، بۆ 1ی حوزه‌یرانی 2021، مانگانه بڕی 200 ملیار دینار وه‌ك پێشینه ڕه‌وانه‌ی هه‌رێم ده‌كرێت و دواتر پاكتاو ده‌كرێت”.
ئەمەش لە کاتێکدایە 15ی ئه‌م مانگه، ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق بڕیاریدا بڕی ترلیۆنێک و 200 ملیار دینار وەک پشکی شەش مانگی رابردووی هەرێم بنێرێت، لەگەڵ ناردنی 200 ملیار دیناری مانگانە، بەڵام بەشێک لە لایەنەکانی عێراق ڕازیینین ئەو پارەیە بنێردرێت.
شه‌وی رابردووش، مستەفا کازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی عێراقییەی نیمچه فەرمی رایگه‌یاند: “گەلی کورد گەلی ئێمەیە، پشکی هەرێممان خەرجنەکردووە، بەڵکو ئەوەی دەینێرین پێشینەیە بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان بتوانێت مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ره‌كانی بدات”، ئەوەشی خستەڕوو کە “ناکرێت فەرمانبەرانی هەرێم بێ مووچە بن، لەگەڵ ئەوەشدا ئەوە بوجە نییە، بەڵکو پێشینەیەکە لە پشکی هەرێم دەبڕدرێت بەپێی حسابەکانی دیوانی چاودێری دارایی هەردوولا”.