ساڵانی تەمەن لە ھەڵکشانە

وەرگیراوە لە فەیسبوکی بڵێسە جەبار فەرمان
ساڵانی تەمەن لە ھەڵکشانە و ئامانجەکان دوورتر دەکەونەوە و بەدیھێنانیان ئەستەمە، ساڵانی تەمەن لە ھەڵکشانە و لەگەڵ ھەڵکشانی تەمەندا ئەو ئامانج و ئاواتە بەرزە نەتەوەییەی ھەموو تەمەن لە پێناوی لە ھەوڵ و تێکۆشان و خەبات بووین، دەبینین کە دوورتر دەکەونەوە و بەدیھێنانیان ئەستەمە.
لەبری رزگاری و دروست بوونی دەوڵەتی کوردی ئەوەتا دووبارە داگیردەکرێین و تا دێت زیاتر ھەرێمەکەمان لە ھەڵوەشاندنەوە و داگیرکاریی نزیک دەبێتەوە.
ئەمڕۆ لەگەڵ کوژاندنەوەی مۆمی تەمەنی 46 ساڵەم بێجگە لە تەمەنای ئارامی و ئاسودەیی بۆ ھەرێمی کوردستان و ھاوڵاتیان ھیچی تر ناخوازم.