بەڵێندەری پرۆژەی ڕێگای كهلار – كفری گەندەڵییەک ئاشکرادەکات

لڤین:
بەڵێندەری پرۆژەی ڕێگای كهلار – كفری گەندەڵییەک ئاشکرادەکات و ڕایدەگەیەنیت کە دەستوەردراوەتە کارەکەی و لە کوالێتی پرۆژەکەی و قیری ڕێگاکە کەمکراوەتەوە بۆ بەرژەوەندی چەند کەسێک.
لەو بارەیەوە هێمن هادی، بەڵێندەری پرۆژەی رێگای كهلار – كفری له راپۆرتی یهكهی چاودێری حكومهتی خۆجێی گهرمیان کە “ڕادیۆی دەنگ” بڵاویکردوەتەوە ئاماژهی بهوهكردووە لە ستەیشنی وێستگەی 8 و 100 تا 23 و 400 سێ قیری ڕێگاکەیان بە سێ چین کردووە، بەڵام لەدوای ئەوەوە کراوە بە دوو چین، ئەوەش کاریگەری لەسەر باشی کوالێتی ڕێگاکە هەیە.
ئەو بەڵێندەرە ئاماژەی بەوەش کردووە کە “ئەمە یەکێکە لەهەڵەکانی حکومەت هاتووە چینێک لە قیرەکەی بە ئێمە لابردوە لەبەر ئەوەی کە فڵان کەس لە جڤاتی گۆڕانە یان لە مەڵبەندی یەکێتیە خەڵکی فڵان دێی گەرمیانە زەخت دەکات لە وەزیر یان لە ئیدارەی گەرمیان بێن رێگای گوندەکەی چاکبکەن ئەوانیش ناچار دێن سێ چینەکەی ئێمە دەکەن بە دوو چین و پارەی پڕۆژەکە دادەبەزێنن شوێنی دیکەی پێ چاک دەکەن ئەمە پێی دەڵێن لاتبازی”.
هەروەها له راپۆرتەکەی یهكهی چاودێری حكومهتی خۆجێی گهرمیان، بەڕێوبەری ریگاوبانی گەرمیان، ئەوە روندەکاتەوە بە پێی پێویستی رێگاکە چینەکانی قیر دیاری دەکەن، ئەوەشی دووچین قیردەکرێت لەبری چینی سێیەم بەردی شکاو و هاڕاو بە 20 سم بەکاردەهێنن کە هەمان تۆکمەیی قیری هەیە.