بە وێنە…لە هه‌ولێر بە هۆی کەوتنەوەی ئاگر ده‌یان دوكان سووتاون

لڤین:
له مۆڵێكی شاری هه‌ولێر ئاگركه‌وته‌وه و لە ئەنجامدا ده‌یان دوكان سووتان و زیانێكی زۆری ماددی بەر خاوەن دووکانەکان کەوت.
كاتژمێر 5:00ی بەرەبەیانی ئه‌مڕۆ به هۆكارێكی نادیار ئاگر له “هه‌ولێر مۆڵ” کە زیاتر لە 150 دووکانی تێدایە، له‌سه‌ر شەقامی 30 مه‌تری هەولێر كه‌وتووه‌ته‌وه و لەئەنجامدا ده‌یان دوكان بە تەواوی سووتاون و زیانێكی زۆری ماددی له خاوه‌ن دووكانه‌كان كه‌وت.
بەپێی زانیارییەکان ئه‌مه جاری سێیەمە ئاگر له‌و مۆڵه ده‌كه‌وێته‌وه و زیانی زۆر بەر خاوەن دووکانەکانی مۆڵەکە کەوتووە.