پێشبینیەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێ

لڤین:
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان، پێشبینیەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی خستەڕوو کە بە گشتی لەشارەکانی هەرێمی کوردستان پلەکانی گەرما ڕوو لە بەرزی دەکەن.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینیەکانی كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی شارەكانی هەرێمی کوردستانی بڵاوكردەوە، کە بەگوێرەی پێشبینییەکان بەگشتی ئاسمانی شارەكانی هەرێم ساماڵ دەبێت، هەروەها پلەکانی گەرما سبەینێ ڕوو لە بەرزی دەکەن و بەگشتی سبەی لەسەرجەم شارەکاندا پلەکانی گەرما پلەیەک بەرز دەبنەوە.