وەزارەتی تەندروستی عێراق هۆشداریی دەدات لەهاتنی شەپۆلی سێیەمی کۆرۆنا

لڤین:

وەزارەتی تەندروستی عێراق هۆشداری دەدات لەهاتنی شەپۆلی سێیەمی کۆرۆنا و ئاماژە بۆ ئەوەدەکات کەئەم شەپۆلەیان لە دوو شەپۆلە کەی دیکە توندترە.

وەزارەتی تەندروستی عێراق، لە راگەیەنراوێکدا ئاشکرایکرد “ڤایرۆسی کۆرۆنا هێشتا چالاکە و گۆڕانکاری بەردەوام لە زنجیرەکانیدا هەڕەشەن بۆ سەر کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، لە کاتێکدا شەپۆلی سێیەمی کۆرۆنا لە وڵاتەکەمان و وڵاتانی دراوسێ و وڵاتانی جیهان دەستی پێکردوە، ئەوەش سەرەڕای ئەوەی ڕێژە زۆر ڤاکسین لەلایەن وڵاتانەوە بەرهەم هاتووە”.

وەزارەتی تەندروستی عێراق، ئاماژەی بۆ ئەوەشکردوە، کە بەرزبونەوەی ژمارەی توشبووان ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە شەپۆلی سێیەمی کۆرۆنا توندترە لە دوو شەپۆلەکەی پێشتر، ئەوەش وادەکات کە دامەزراوە تەندروستییەکان رێوشوێنی پێویست بۆ ڕووبەڕوبونەوەی بگرنەبەر و هاوڵاتیانیش پابەندی رێنماییە تەندروستییەکان بن و پەلە بکەن لە وەرگرتنی ڤاکسین.

لە کۆتایی ڕاگەیەنراوەکەشدا، وەزارەتی تەندروستی عێراق دووپاتیدەکاتەوە، کە  هیچ جێگرەوەیەک نیە جگە لە پابەندبوون بە رێنماییەکان، چونکە ڤاکسین لەگەڵ ئەوەی رێگری لە توشبون دەکات، بەڵام رێگری ناکات لە گواستنەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button