تەقە لەئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی کرا

لڤین:

ئەنجومەنی سەرکردایەتی سلێمانی هەڵەبجەی پارتی دیموکراتی کوردستان، سەر لەبەیانی ئەمڕۆ تەقە لە ئەنجومەنی سەرکردایەتی سلێمانی-هەڵەبجەی پارتی لە سلێمانی کراوە،تەقەکەرەکان لەلایەن پاسەوانەکانی بارەگاکەوە دەستگیرکراون و رادەستی لایەنی پەیوەندیدار کراونەتەوە

دەقی ڕوونکردنەوەکە:

ڕونکردنەوەیەک لە ئەنجومەنی سەرکردایەتی سلێمانی- هەڵەبجەی پارتی دیموکراتی کوردستان

بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەلایەن کەسانێکی نابەرپرسەوە تەقە لە ئەنجومەنی سەرکردایەتی سلێمانی هەڵەبجەی پارتی دیموکراتی کوردستان کرا، لەلایەن پاسەوانانی بارەگای ئەنجومەنەوە تەقەکەرەکان دەسگیر کران، بۆ ڕێزگرتن لە یاسا تەسلیم بە لایەنی پەیوەندیدار کراون.

ئێمە لای خۆمانەوە ڕایدەگەیەنین ئەم جۆرە ڕەفتارانە خزمەت بە بەرژەوەندی گشتی ناکات دەبێتە هۆی شڵەژانی دەرونی خەڵکو شێواندنی بازاڕ، لەلایەکی دیکەوە ئەم ڕەفتارانە چەندە ئیستفزازکردنی پارتییە هێندە زیاتر سوکایەتیە بە یاسا و لایەنی پەیوەندیداری حوکمەتی خۆجێی، بۆیە ئێمە لای خۆمانەوە داوا دەکەین هیچ هێزێک کێشەکانی خۆی نەگوازێتەوە بۆ فەزای گشتی، چونکە دواجار لەسەر ئاستی گشتی خۆیان باجی دەدەن.

لای خۆمانەوە داوا دەکەین یاسا ڕێوشوێنی یاسایی خۆی بگرێتەبەر.

ئەنجومەنی سەرکردایەتی سلێمانی – هەڵەبجەی پارتی دیموکراتی کوردستان

۲۰۲۱ -٦ – ۲٤

 

 

 



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button