سەرباری چاوەڕوانی ناردنی ٢٠٠ ملیار کەچی دەبێت هەرێم پارە بۆ بەغدا بنێرێت

لڤین:

ئەحمەد حاجی رەشید- ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، ئەمڕۆ ( پێنج شەممە، ٢٤ی حوزەیرانی ٢٠٢١ ) لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، ڕایگەیاندووە،”لەسەر بانگهێشتی لیژنەی دارایی ئەمڕۆ وەزیری دارایی بانگهێشتی لێژنە کراو تێدا چەند پرسیارێکی ئاڕاستە کرا بەتایبەت پشکی هەرێم لەبوجە”.

ئاماژەی بەوەیش داوە،” لەوەڵامی ئەو پرسیارەدا وەزیر ڕونکردنەوەیەکی وردی دا وتی ( بەپێی بڕگەکانی ماددەی (۱٠، ۱۱) یاسای بوجە هەرێم کۆمەڵێک پابەندبونی لەسەرە لەبەرانبەردا کۆمەڵێک شایستەشی هەیە، دوای ئەوەی لەئەنجومەنی وەزیران بڕیار دراوە کە شایستەکانی بۆ بنێرێت، ئێمە وەک وەزارەت ڕاسپێراوین ئەو وردکاریە بکەین بزانین هەرێم چەندە شایستەی بەردەکەوێت بۆ ماوەی ئەم ( ٦ ) مانگە لە ئەنجامدا دوای حسابکردنی خەرجیە فیعلیەکانی حکومەت و لێدەرکردنی بوجەی سیادی و حاکمە ڕون بویەوە کە هەرێم دەبێت ڕۆژانە بایی (۲٥٠٠٠٠) بەرمیل نەوت بەحسابی سۆمۆ ڕادەستی حکومەت بکەن دەبێت لەئێستادا حکومەتی هەرێم بۆ ئەم چەند مانگەی پێشوو بڕی (٦۳٠) شەش سەدو سی ملیۆن دۆلار بداتە حکومەتی فیدراڵ”.

هەروەها ئەندامەکەی ئەنجومەنی نوێنەران، ڕایشیگەیاندووە،” واتە لەبری ئەوەی پارەی بۆ بنێرین قەرزاردار دەرچوو بۆیە ئەگەر لەڕووی سیاسەوە چارەسەر نەکرێت بەپێی بڕگەکانی یاسای بوجە هیچ بڕە شایستەیەکی بۆ ناڕوات”.

لە کۆتایدا ئاشکرای کردووە،” لێرەدا بەپێویستی دەزانم وەبیر وەفدەکەی هەرێم بهێنمەوە لەبەردەم هۆڵی کۆبونەوەکانی لێژنەی دارایدا پێیان گەشتم زۆر بەڕاشکاوی بۆم ڕون کردنەوەو سوێندم بۆ خواردن کە ئەو حسابەی ئێوە کردوتانە هەڵەیەو لەوبڕگەی هێناوتانە لەگەڵ حکومەتی فیدڕاڵ ڕێکەوتون لەسەری زەرەرتانەو هیچتان دەست ناکەویت بەشاهیدی هەندی لە برایانی لێژنەی دارایی، بەڵام بەداخەوە کە گوێ نەگرن خەتای ئێمە نییە”.

 



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button