دەزگای دژەتیرۆر:

دەستی یاسا دەگەینینە سەر ئەو سیخوڕەی بەچەواشەکاری هەوڵێ زڕاندنی ناوی دەزگاکەمان دەدات

لڤین:

پاش ئەوەی لە کۆمەڵێ پەیچ و ئەکاونت لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان دەنگۆی ئەوە بڵاو بوویەوە کە کەسێکی پلەداری سەر بە دەزگای دژە تیرۆر دەستی لە کوشتنی هاووڵاتیەکدا هەیە، دەزگای دژەتیرۆر ئەو هەواڵە بە چەواشەکار و دور لە ڕاستی ناو دەبات و ڕایدەگەیەنێت،ماوەیەکه کەسێکی گوماناوی و سیخوڕی سەر به دەوڵەت و حیزبێکی دیاریکراو، به پیلانی پێشوەختەی دەزگایەکی هەواڵگری، و لەڕێی تۆڕیکی پشتیوانیكراو لە پەیجی بێ دايكو باوك، سەرقاڵی چەواشەکردنی وەرگرانی میدیاییه وە هەوڵی زڕاندنی ناوی دەزگاکەمان دەدات”.

دەقی ڕوونکردنەوەکەی دەزگای دژەتیرۆر

ماوەیەکه کەسێکی گوماناوی و سیخوڕی سەر به دەوڵەت و حیزبێکی دیاریکراو، به پیلانی پێشوەختەی دەزگایەکی هەواڵگری، و لەڕێی تۆڕیکی پشتیوانیكراو لە پەیجی بێ دايكو باوك، سەرقاڵی چەواشەکردنی وەرگرانی میدیاییه وە هەوڵی زڕاندنی ناوی دەزگاکەمان دەدات.

ئێمه پشت بەستوو بە بەڵگەنامەکانی بەردەستمان، بە هەموو لايەك ڕادەگەیەنین دەزگای دژەتیرور هیچ کارمەند و ئەفسەرێکی نیه به ناوی ( زاگرۆس جوهر صديق ) ئەو ناسنامانەش کە بەناوی ناوبراوەوه بڵاوكراونەتەوه و گوایە ئەفسەره له دەزگاکەمان، به ڕوونی دیاره که ناسنامەی دروستکراوی ساخته و تەزویرن.

بۆ نمونه و به زۆری فۆتۆشۆپ، لۆگۆی دەزگای دژەتيرۆر خراوەتە سەر ناسنامەی كۆمەڵەی ئەفسەرانی كەركوك! و دڵنيابن نە ئێوه و نه هیچ وەرگرێکی ژیر باوەڕ بە ناسنامەی لەم چەشنه ناکات.

بەڵام هەر بۆ دڵنیایی با هاونیشتمانیانی خۆشەویستی کوردستان ئاگاداربن کە دەزگای دژەتیرۆر لە ڕێی ناوەندی یاسایی تایبەتمەندەوە، سکاڵای خۆى لە سەر ئەو کەسه تۆمار کردووه، که به پیلانی پێشوەخته و به هۆی پێداگریی چەندجارەوه، هەوڵی زڕاندنی ناوی دەزگاکەمان دەدات، ئێمه بەڵێنمان له لايەنه ياساييه دەرەكييه پەيوەندارەکان وەرگرتووه که بەمزوانه لەو ناوچەیەی تیایدا دەژی، دەستی یاسا بگەیەننە سەری.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی ده زگای دژەتیرۆر

٢٤ / ٦ / ٢٠٢١



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button