پێشمەرگەیەک بەهۆی تەقینی مینەوە گیانی لەدەستدا

لڤین:

قائیمقامی قەزای ماوەت، لەئەنجامی تەقینەوەی مینێك لە گوندی گابەراوی سەر بە قەزای ماوەت، ھاووڵاتییەك کە پیشەی پێشمەرگە بووە گیانی لەدەستداوە.

کامەران حەسەن قائیمقامی قەزای ماوەت، ئەمڕۆ ( پێنج شەممە، ٢٤ی حوزەیرانی ٢٠٢١ ) لە لێدوانێکیدا بۆ بەشێک لە میدیاکان ڕایگەیاند،” دوای ئەوەی دوێنێ باوکێك و دوو کوڕی چوونەتە نێو کێڵگەیەکەوە لە گوندی ( گابەراو ) کە لە مین پاك نەکراوەتەوە، مینێك پیایاندا تەقیوەتەوە و یەکێك لە کوڕەکان کە پیشمەرگە بووە گیانی لەدەستداوە”.

لە بەشێکی تری لێدوانەکەیدا سەبارەت بە ناسنامەی کەسەکە، وتی،” بەپێی زانیارییەکان ئەو گەنجەی گیانی لەدەستداوە، پێشمەرگەیە و تەمەنی ٣٧ ساڵان بووە و ناوی( ب، ب )ـە”.

هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد،” پاش ئەوەی تەرمی ئەو ھاووڵاتییە ڕەوانەی پزیشکی دادوەری کراوە، لە ئێستادا تەرمەکەی ڕادەستی کەسوکارەکەی کراوەتەوە”.

گیان لەدەستدانی ئەم هاووڵاتیە لە کاتێکدایە لە ھەرێمی کوردستان چەندین ناوچەی مەترسیدار بوونی ھەیە، کە لە سەردەمی ڕژێمی پێشووی عێراق مین ڕێژکراون وھەتا ئێستاش بە تەواوی پاك نەکراونەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button