تەرمی دوو منداڵ بە خنکاوی دۆزرایەوە

لڤین:
لە گۆمێکی نزیک مەلائۆمەر لە سنوری پارێزگای هەولێر، تەرمی ئەو دوو منداڵە دۆزرایەوە کە لە دوێنێوە لە سنورەکە ونبوون.
ئەو دوو منداڵە تەمەن ١٢ ساڵانەی کە دوێنێ بە ناوەکانی (سیڤان محمود نادر) و (دلۆڤان سەباح مجید) ون ببوون، ئەمڕۆ تەرمی هەردووکیان لە گۆمێک لە نزیک مەلائۆمەر دۆزرانەوە کە خنکابوون.
بەپێی زانیارییەکان لەو شوێنەدا بەشێک لە هاوڵاتیان بۆ ئاودانی ڕەزوباخەکانیان حەوزیان دروستکردەوە و ئەو دوو منداڵەش بەمەبەستی مەلەکردن چونەتە ئاوەکەوە و خنکاون.