لیوا هاوبەشەکانی پێشمەرگە سێ مووچە وەردەگرن

لڤین:
هاوکاریی ئەمریکا بۆ لیوا هاوبەشەکانی پێشمەرگە خرایە سەر ئەژماری وەزارەتی پێشمەرگە و بڕیارە سبەینێ دەست بە دابەشکردنی سێ مووچەی ئەو لیوایانە بکرێت.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی ماڵپەڕی “زەمەن” بڵاویکردوەتەوە ئه‌مڕۆ ئه‌مریكا پاره‌ی سێ مووچه‌ی دیكه‌ی لیوا هاوبه‌شه‌كانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی خستۆته‌سه‌ر ئه‌ژماری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و به‌فه‌رمانی وه‌زیری پێشمه‌رگه ڕاسته‌وخۆ له‌سبه‌ینێوه ده‌ست به‌دابه‌شكردنی ده‌كرێت.
16 لیوای یه‌كگرتووی پێشمه‌رگه هه‌ن و له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه هاوكاری ده‌كرێن، هاوپه‌یمانان مه‌رجیان بۆ هاوكاریكردنی پێشمه‌رگه ئه‌وه‌یه كه ده‌بێت هێزه‌كان له چوارچێوه‌ی هه‌یكه‌لی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌دا بێت.
سێ مانگە لیوا هاوبەشەکانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە و بنکەکانی مەشق و راهێنان سێ مووچە وەردەگرن، بەڵام هەردوو لیوای 9و 12 پێدانی مووچه‌كانیان جیاوازە.