ئۆتۆمبیلێک دەدزرێت و دەهێنرێتە هەرێمی کوردستان

لڤین:

ئۆتومبیلێک لە خواروی عێراقەوە دەدزرێت و دەھێنرێتە ھەرێمی کوردستان بۆ ئەوەی ساغبکرێتەوە، هێزەئەمنییەکان لەسەر ئەو ڕووداوە تۆمەتبارێکیان دەستگیرکرد.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی، ڕایگەیاند، دوای ئەوەی ئۆتۆمبیلێکی جۆری (تویۆتا لاندکرۆز ستێشن) ڕەنگی ڕەش، لە بەغدا دەدزرێت و دەھێنرێتە ھەرێمی کوردستان بۆئەوەی ساغبکرێتەوە، لەسەر ئەو روداوە تۆمەتبارێک دەستگیرکرا و ئۆتۆمبیلە دزراوەکەش دۆزرایەوە.

وتیشی: تۆمەتبارەکە کوردە و دوای لێکۆڵینەوە دانی بەوەداناوە کە ئۆتۆمبێلەکەی لەخواروی عێراقەوە بۆ ھاتووە و بە بڕێکی کەمتر لەنیوەی نرخەکەی کڕیویەتی لەبەرئەوەی دزراو بووە، لەئێستادا تۆمەتبارەکە بەفەرمانی دادوەر و بەپێی ماددەی (446) لەیاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوە و دەست بەسەر ئۆتۆمبیلەکەشدا گیراوە.

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button